رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی بەریتانی هیوا بەو کەسانە دەبەخشێت کە نەخۆشیی رەبۆیان هەیە و بەهۆی پیسبوونی هەواوە نیشانەکانیان توندتر دەبێت.
توێژەران لە زانکۆی کاردیف و کینگز کۆلێژی لەندەن، بۆ یەکەمجار پەیوەندییەکی راستەوخۆیان لەنێوان پیسبوونی هەوا و هەوکردنی بۆرییەکانی هەوا دۆزیوەتەوە، کە هۆکارە بۆ تووندبوونی نیشانەکانی رەبۆ و نەخۆشییەکانی دیکەی سییەکان.
د. وارد لی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند، "ئەم دەرمانانە وەرگری CaSR پەکدەخەن، کە بەرپرسە لە هەوکردنی سییەکان و پەککەوتنی ئەم وەرگرە نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان کەمدەکاتەوە."
د. بێسان مانسفیڵد، لە زانکۆی کاردیف و هاوبەشی توێژینەوەکە، گوتی، "لە داهاتوودا، ئەگەری هەیە ئەم دەرمانانە راستەوخۆ بگەیێندرێنە سییەکان بە بەکارهێنانی هەڵمژەر (بەخاخ)، هاوشێوەی ئەوانەی ئێستا بۆ چارەسەری رەبۆ بەکاردەهێندرێن."
د. بێسان مانسفیڵد، "ئەمە رێگەیەکی نوێ بۆ یارمەتیدان لە رێگریکردن لە تووشبوونی سەختی رەبۆ بەهۆی پیسبوونی هەواوە دابین دەکات."



