رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی پێداچوونەوەیەکی زانستی، حەبێک بە ناوی Lipfendr و ناوی زانستی enlicitide کە رۆژانە تەنیا یەک جار دەخورێت، دەتوانێت کۆلیسترۆڵی زیانبەخش بە رێژەی 57% تاوەکو 65% داببەزێنێت.
بەگوێرەی توێژەرانی کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی بینگهامتۆن لە ئەمریکا ئەنجامیانداوە، دەرمانێکی کۆلیسترۆڵ کە مۆڵەتی دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکای وەرگرتووە. ئەم دەرمانە، پێشووتر تەنیا بەشێوەی دەرزی بەردەست بوو، ئێستا وەک حەب هەیە و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە.
بەپێی توێژینەوەکە، دەرمانەکە دەتوانێت کۆلیسترۆڵ تاوەکو 65% دابەزێنێت، لە کاتێکدا حەبەکانی دیکە تەنیا لە نێوان 6% بۆ 28% دایاندەبەزێنن.
بۆ بەکارهێنانی دروستی دەرمانەکە و کۆنترۆڵکردنی کۆلیسترۆڵ پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن:
- حەبەکە بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بخورێت و دوای خواردنی دەبێت بۆ ماوەی 30 خولەک هیچ شتێک نەخورێت، جگە لە ئاو یان چای سادە.
- نابێت نەخۆش بەبێ راوێژی پزیشک دەستبەرداری دەرمانەکانی پێشووی ببێت، بەڵکو ئەم حەبە بژاردەیەکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان بە دەرزی نییە یان ئەوانەی کۆلیسترۆڵیان بە حەبەکانی دیکە دانابەزێت.
- پێش بەکارهێنان، راوێژ بە پزیشک بکرێت و لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی لاوەکی وەک سکچوون یان گێژبوون، پزیشک ئاگادار بکرێتەوە.



