Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک حاجی لە کاتی گەڕانەوەیان لە کێوی عەرەفە. وێنە: AFP

ژمارەیەک حاجی لە کاتی گەڕانەوەیان لە کێوی عەرەفە. وێنە: AFP

عێراق30-05-2026

هێڵی ئاسمانیی عێراق: سەرەتای مانگی داهاتوو حاجییان دەگەڕێندرێنەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، سەرەتای مانگی داهاتوو یەکەمین گەشتی گەڕانەوەی حاجییانی عێراق لە سعودیەوە بۆ نێوخۆی وڵات دەستپێدەکات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین فڕۆکەی قەبارە گەورە تەرخانکراون.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، کۆمپانیاکە هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕانەوەی حاجییان تەواو کردووە.

مناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گەشتەکانی گەڕانەوە لە فڕۆکەخانەکانی مەدینە، جیددە و تائیفەوە بەرەو هەموو فڕۆکەخانە نێوخۆییەکانی عێراق دەبن."

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەیەکی خێرا و ئاسان، "فڕۆکەی قەبارە گەورەی مۆدێرن ئامادەکراون، ئەمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گوشارە زۆرەی لە کاتی لووتکەی گەڕانەوەی حاجییاندا دروست دەبێت."

سەبارەت بە ژمارەی ئەو حاجییانەی بڕیارە لەڕێگەی ئاسمانییەوە بگوازرێنەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە گوتی، "نزیکەی 23 هەزار حاجی لەڕێگەی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی نیشتمانییەوە دەگەڕێندرێنەوە."

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هاوئاهەنگییەکی باڵا لە نێوان دەستەی حەج و عومرە، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی عێراق و سعودیە و دامەزراوە پشتگیریکارەکاندا هەیە، بۆ ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییان بە سەلامەتی و بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت.

بەپێی خشتەی راگەیێندراو، یەکەمین گەشتی گەڕانەوەی حاجییان بۆ نێو خاکی عێراق، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، رێککەوتی 1-6-2026 دەکرێت.

نزیکەی 43 هەزار کەس لە عێراق و باشووری کوردستانەوە چوونەتە حەج، لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 120 کەسیان حاجییانی هەرێمی کوردستانن.