Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق. وێنە: Reuters

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق. وێنە: Reuters

عێراق01-06-2026

هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەکانی بۆ لوبنان راگرت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ 60 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە
عێراق01-06-2026

بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ 60 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات
عێراق01-06-2026

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات

لە تشرینی دووەمەوە بەکارهێنانی عەلاگە لە عێراق قەدەخە دەکرێت
عێراق01-06-2026

لە تشرینی دووەمەوە بەکارهێنانی عەلاگە لە عێراق قەدەخە دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی بەیروتی پایتەختی لوبنان راگرت، ئەوەش بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنی لەو وڵاتەدا.

1ی حوزەیرانی 2026، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان راگرتووە. ئەو هەنگاوەش لە "پێناو پاراستنی گیانی گەشتیاران بووە".

راگرتنی ئەو گەشتانەی عێراق بۆ لوبنان هاوکات بوو لەگەڵ هۆشداریی سوپای ئیسرائیل بۆ باشووری بەیرووت بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە، هاوکات بارەگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر باشووری بەیرووت، "داوا لە دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل دەکەین ماڵەکانیان چۆڵ بکەن".

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، رێکاری راگرتنی گەشتەکانیان بەگوێرەی بڕیار و رێکارەکانی تایبەت بە پاراستنى گەشتە ئاسمانییەکانە و هەرکات شانەی قەیران و لایەنە  پەیوەندیدارەکان رەزامەند بن، گەشتەکانیان دەستپێدەکاتەوە.

بەر لە راگرتنی گەشتەکان، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رۆژانە دوو گەشتی بۆ لوبنان هەبوو.

هەستیار قادر
هەستیار قادر01-06-2026