رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و وەزارەتی وزەی سووریا کۆنووسێکیان لەبارەی هاوکاری لە بواری بەڕێوەبردنی ئاوى هاوبەشى نێوانیان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری واژۆ کرد.
واژۆکردنی ئەو کۆنووسە لە کۆبوونەوەی تەکنیکیی دووەمی نوێنەرانی هەردوو وەزارەت بوو کە پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026 لەنێوان شاندی هەردوولا لە بەغدا کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، بەپێی ئەو کۆنووسە هەردوولا زانیارییە تەکنیکییەکان لەنێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ دەکەن، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بە رووباری فورات.
رووباری فورات کە سەرچاوەکەی لە تورکیاوەیە، 610 کیلۆمەتری بەناو خاکی سووریا و 1160 کیلۆمەتری دیکەی بەناو خاکی عێراقدا تێپەڕ دەبێت.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، واژۆکردنی ئەو کۆنووسە بۆ بەهێزکردنی هاوئاهەنگییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەبارەی ئاوە هاوبەشەکانیان و پاراستنی پشکی عێراقە لە ئاو.
ئەو بڕە ئاوەی روووبارى فورات کە ئێستا لە سووریاوە بۆ عێراق دێت نزیکەی 1500 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، ساڵی 2025 بڕەکەی لە باشترین دۆخدا گەیشتووەتە 200 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)

