رووداو دیجیتاڵ لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگەیەکدا کەوتووەتەوە و پەیامنێری رووداو دەڵێت، بەهۆیەوە 11 کەس بریندار و تەنگەنەفەس بوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو، ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمیدا کەوتووەتەوە و ژمارەیەک کۆگە سووتاون. تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. بەشێک لە کۆگاکان تایبەتن بە بۆیاخ و ماتۆڕ، بەو هۆیەوە زوو زوو هاوڵاتیان گوێیان لە دەنگی تەقینەوە لە نێو کۆگاکاندا دەبێت. پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، لەو 11 کەسە، 7 کەسیان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و 4 کەسیشیان تەنگەنەفەس بوون و هەر لەوێ چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە. هەروەها کارمەندێکی بەرگریی شارستانیش لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دا، تووشی تەنگەنەفەسی بووە. لەبارەی هۆکاری رووداوەکەشەوە، شاهێدحاڵێک قسەی بۆ رووداو کردووە و دەڵێت، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبایە.
عێراق05-07-2026ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی وەزارەتی نەوت دەرنەکراوە