رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکانی دەسەڵاتی دادوەریدا کرد و سەرۆکێکی نوێی بۆ داواکاری گشتی راسپارد.
بەگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەک کە واژۆی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقیان لەسەرە، رۆژی یەکشەممە، 05-07-2026، بڕیاردراوە بە راسپاردنی 12 دادوەری باڵا بۆ کارکردن بە بەرپرسیارێتی جیاواز لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی لە پارێزگاکانی عێراق.
لە فەرمانێکی دیکەی دادوەریدا فایەق زێدان بڕیاری داوە بە گواستنەوەی دادوەر (عادل خزەیر عەباس) لە دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەرییەوە بۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و راسپاردنی بە ئەرکەکانی سەرۆکی داواکاری گشتیی عێراق.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکان، راسپاردنەکان بەم شێوەیەن:
-راسپاردنی حامد مەهدی تۆماس، جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بابل، بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بابل.
-راسپاردنی وەلید ئەحمەد کوردی، جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەلاحەدین، بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەلاحەدین.
-راسپاردنی عەلی دایەج جەریان، جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەنبار، بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەنبار.
-عەبد مشحەن حەمدان وەک سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەلاحەدین.
-موسلیم موتعیب موتڵەک وەک سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بابل.
-عەبدوڵڵا محەممەد عەبد وەک سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەنبار.
-حوسێن حەسەن مستەفا وەک جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی دیالە.
-عەلی حوسێن یوونس وەک جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/رەسافە.
-سەڵاح دریێب ئیبراهیم وەک جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/کەرخ.
-هانی عەبدولکەریم مەنسوور وەک جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە.
-مەتین ئەکرەم تەها وەک جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک.
-جەلیل عەدنان خەڵەف وەک جێگری سەرۆکی تێهەڵچوونەوە لە دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری.
-خالید جابر عوبێد وەک جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەجەف.
-حەیدەر عەودە کازم وەک جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەربەلا.
-سەعدوون ئیسماعیل ئیبراهیم وەک جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەینەوا.
-بەگوێرەی فەرمانەکە، بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بڕیارانە پاڵپشت بە یاسای رێکخستنی دادوەریی ژمارە 160ـی ساڵی 1979 و یاسای ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ژمارە 45ـی ساڵی 2017 دەرکراون و لە رۆژی دەرچوونیانەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.



