رووداو دیجیتاڵ
پیاوێک لە بەغدا توندوتیژی لە دژی دوو منداڵەکەی دەکات و دواتر ڤیدیۆی توندوتیژییەکان بڵاودەکاتەوە، هێزە ئەمنییەکان ئەو پیاوەیان دەستگیرکرد و رێکاری یاساییان لەدژی گرتەبەر.
دیمەنی ئەشکەنجەدانی ئەو دوو منداڵە کە کوڕ و کچێکن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بڵاوبووەتەوە. چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی خێزان و منداڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی لە دژی ئەو باوکە گرتووەتەبەر.
رووداوەکە لە بەشی کەرخی بەغدا بووە و کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق لێکەوتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەروەها رایگەیاند بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی خێزان و منداڵ، رێکاری پێویستیان بۆ پاراستنی ئەو خێزانە گرتووەتەبەر.


.jpg&w=3840&q=75)