رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی گەرما لە رۆژى شەممەوە (یەکى ئاب) دەستپێدەکات و لە پێنج پارێزگادا 50 پلە تۆمار دەکرێت.
رۆژی هەینی 31ی تەممووزی 2026، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، شەپۆلێکی گەرما لە رۆژی شەممەوە (یەکى ئاب) روو لە عێراق دەکات و بەگوێرەی پێشبینییەکانیان گەرما لە پێنج پارێزگا 50 پلە تۆمار دەکات.
نەجەف، موسەننا، مەیسان، زیقار و بەسرە ئەو پێنج پارێزگایەی عێراقن، کە کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات پلەی گەرما تێیاندا بگاتە 50 پلە.
عامر جابری رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بەشێکە لە ترۆپکی وەرزی گەرمای هاوین و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و زیاتر پلەی گەرمای پارێزگاکانی باشووری عێراق بەرز دەکاتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، پلەی گەرمای پارێزگاکانی دیکە لە نێوان 43 بۆ 49 پلە دەبن.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق گوتی: "ئەمڕۆش لە پارێزگای مەیسان 50 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت".
.jpg&w=3840&q=75)



