رووداو دیجیتاڵ لەدوای پێنج مانگ لە راگرتنی بەهۆی جەنگ لە ناوچەکەدا، هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەکانی بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەستپێدەکاتەوە. کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە کە راگرتنی گەشتەکان بەهۆکاری ئەمنی بووە بەهۆی پێشهاتی جەنگ لە ناوچەکەدا، دەستپێکردنەوەشی بەهۆی زۆریی داواکاریی گەشتی راستەوخۆ بووە لەنێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و مۆسکۆ. لە 28ی شوبات جەنگی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد و بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 40 رۆژ ئاسمانی عێراق داخرا و گەشتەکانی بۆ زۆرینەی وڵاتان راگرت. کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، گەشتەکانیان بۆ رووسیا لە رۆژی سێشەممە 4ی ئاب دەستپێدەکاتەوە و دواتر هەفتانە دوو گەشت دەکرێن کە لە رۆژانی شەممە و سێشەممە دەبن.