کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

عێراق

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: داخستنی هێڵەکانی کۆڕەک مانگێک دوادەخەین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا
عێراق22-11-2026

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق دەڵێ، لەسەر داوای لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان، مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی بۆ مانگێکی دیکە درێژکردەوە و بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە تاوەکو 1ـی تشرینی دووەمی 2026 دەتوانن کار بە سیمکارتەکانیان بکەن. ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ: "لیژنەکەمان داوای راگرتنی رێکارەکانی کردووە و یەک مانگی دیاری نەکردووە". 

پێشتر دەستەکە کۆتایی مانگی ئەیلوولی وەک دوا وادە بۆ راگرتنی کارەکانی کۆمپانیاکە دیاریکردبوو، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی بەکارهێنەران و پێدانی کاتی زیاتر بۆ پاراستنی هەژمار و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان، بڕیاریدا وادەکە درێژبکاتەوە.

ئەو بڕیارە نوێیە دوای ئەوە هات کە لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا داوای لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن کرد، کاتەکە درێژبکاتەوە.

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق داوا لە بەکارهێنەرانی کۆڕەک دەکات کە بۆ وەرگرتنی کۆدی دڵنیایی، ئەو مۆڵەتە زیادەیە بقۆزنەوە و ژمارەی یەکێک لە دوو کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکەی دیکەی عێراق (ئاسیاسێڵ یان زەین) بۆ ئەو ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمانە زیاد بکەن کە رێگە بە تۆمارکردنی زیاتر لە ژمارەیەک دەدەن.

سەبارەت بەو ئەپلیکەیشن و پلاتفۆڕمانەی کە رێگە بە زیادکردنی زیاتر لە ژمارەیەک نادەن، دەستەکە داوا دەکات ئەو ژمارەیەی بۆ مەبەستی دڵنیایی و چالاککردنەوەی هەژمار بەکاردێت، نوێبکرێتەوە و ئەگەر بکرێ، دەستبەرداری ژمارەکەی کۆڕەک نەبن، هاوکات رێگەی دیکەی وەک ئیمەیڵ و ئەپلیکەیشنەکانی دڵنیایی بۆ چالاککردنەوەی هەژمارەکانیان بەکاربهێنن.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، 1ـی تشرینی دووەمی 2026 دوا وادەیە و دوای ئەو رێککەوتە، رێکارە رێکخستن و یاساییەکانی تایبەت بە راگرتنی کۆمپانیای کۆڕەک تەواو دەکرێن، بۆیەش داوا لە بەکارهێنەران دەکات پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان بۆ رۆژانی کۆتایی دوانەخەن.

عەلی شێخ خاڵس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 22ی مانگی رابردوو، لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن نووسراوی فەرمی بۆ دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق کرد، تێیدا داوای کرد رێکارەکان بەرامبەر کۆڕەک رابگرن، تاوەکو وردبینی نووسرا و پەڕاوەکان دەکرێ.

ئەندامەکەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن گوتی: "لیژنەکەمان داوای راگرتنی رێکارەکانی کردووە و هیچ وادەیەکی دیاری نەکردووە".

دەستەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو ئەم رێکارانە بە واتای ئەوە نین کە داوا لە بەکارهێنەران بکرێ سیمکارتەکانی کۆڕەک لەکاربخەن یان دەستبەرداری ژمارەکانیان بن، بەڵکو ئامانج لێی پاراستنی دەستڕاگەیشتنیانە بە هەژمار و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان، لەگەڵ پاراستنی مافی بەکارهێنەران و دەوڵەت بەپێی چوارچێوەی یاسایی و رێکخستنی کارپێکراو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا
عێراق22-11-2026

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە