کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی دەستەی دەسپاکیی فیدراڵ

باڵەخانەی دەستەی دەسپاکیی فیدراڵ

عێراق

دەسپاکیی عێراق: لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سەلاحەدین زیاتر لە دوو ملیار دینار دزراوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا
عێراق22-11-2026

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ


دەستەی دەسپاکیی عێراق "گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی و دزینی پارەی گشتی" لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سەلاحەدین ئاشکرا دەکات و دەڵێ: "زیاتر لە دوو ملیار دینار دزراوە و دەستکاریی 56 هەزار پسوولەی پێبژاردن کراوە".

دەستەی دەستپاکیی عێراق، رۆژی چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026 رایگەیاند: "تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە پارێزگای سەلاحەدین دوای وردبینییەکی چڕ، توانیویانە پەردە لەسەر ئەم گەندەڵییە لابدەن کە چەند ئەفسەرێکی پلە باڵا تێوەگلاون."

بەپێی زانیارییەکانی دەسپاکیی عێراق، بەرپرسی بەشی پێبژاردنەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سەلاحەدین، کە ئەفسەرە بە پلەی عەقید، دەستکاریی 34 هەزار و 164 پسوولەی پێبژاردن (غەرامە)ی کردووە. 

ئەم ئەفسەرە بڕی یەک ملیار و 853 ملیۆن و 200 هەزار دیناری ئەو پێبژاردنانەی بردووە و ئێستا بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.

هاوکات لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، دەرکەوتووە ئەفسەرێکی دیکەی هەمان بەڕێوەبەرایەتی بە هەمان پلە، دەستکاریی 22 هەزار پسوولەی دیکەی کردووە و بڕی 339 ملیۆن و 135 هەزار دیناری بردووە. 

دەستەی دەسپاکیی عێراق دەڵێ: "لێکۆڵینەوەکان سێ ئەفسەری دیکەش دەگرێتەوە کە یەکێکیان پلەی عەمیدە، ئەوەش بەهۆی کەمتەرخەمییان لە وردبینیی پسوولەکاندا کە رێگەی خۆشکردووە بۆ ئەم دزییە گەورەیە."

ئێستا تەواوی پسوولە دەستکاریکراوەکان وەک بەڵگە دەستیان بەسەردا گیراوە و پەڕاوی یاساییان بۆ کراوەتەوە تاوەکو بەپێی مادەی (315) لە یاسای سزادانی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا
عێراق22-11-2026

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکرا

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە