رووداو دیجیتاڵ
بازگەیەکی نوێ لە رێگەی کەرکووک-هەولێر نزیک لە شارۆچکەی پردێ دانرا.
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق لەبارەی دانانی بازگەکەوە بە رووداوی راگەیاند: "بازگەکە بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە و بە هاوبەشی پۆلیسی گومرگ و فەوجی 2ی سەر بە لیوای 30ی سەر بە فیرقەی 8ی هێزەکانی سوپا لە سنووری پردێ دانراوە".
عەبدلموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ لە بارەی دانانی ئەو بازگەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هیچ هاوئاهەنگییەکمان لەگەڵ نەکراوە. ئاگاداری دانانی بازگەکە نین. بازگە بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان دادەنرێ".
دانانی ئەم بازگەیە لەکاتێکدایە، پێشتر بازگەی دارەمان هەبوو؛ پاشان، چەندین خاڵی سەربازیی سوپا هەن.
