کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

عێراق

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشهاتەکان: کار بکەن بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان بەپێی دەستوور و یاسا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی ئەمشەو
عێراق24-11-2026

بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی ئەمشەو

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: دۆسیەکانی هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: دۆسیەکانی هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

خاوەندارێتیی مەزارگەی پێغەمبەرێک لە عێراق لەنێوان جووەکان و وەقفی شیعە دەبرێتە دادگە
عێراق24-11-2026

خاوەندارێتیی مەزارگەی پێغەمبەرێک لە عێراق لەنێوان جووەکان و وەقفی شیعە دەبرێتە دادگە


رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و داوا دەکات، "بەرژەوەندیی باڵای وڵات بخەنە پێش هەموو شتێکەوە و لە زمانی تووند دووربکەونەوە، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق ناکات." هەروەها داواشی کردووە، کار بکرێت بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان.


هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "​جەخت دەکەینەوە کە هەر ناکۆکییەک پێویستە بخرێتە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی."


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ​دووپاتی دەکاتەوە، "دەستوور بەرزترین و باڵاترین یاسای وڵاتە، و حوکمڕانی کاری هەموو دەسەڵاتەکان دەکات، چ لەسەر ئاستی فیدراڵی بێت یان هەرێمی یان خۆجێیی، و ئێمە رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین دەستدرێژی بکاتە سەر دەستوور یان خۆی لەو پابەندبوونانە بدزێتەوە کە لەسەری دەکەوێت، چونکە هیچ کەسێک لە سەرووی دەستوور و یاساوە نییە، و هیچ بوارێک نییە بۆ هەڵبژاردنی بڕگەکانی ئینتقائي لە جێبەجێکردنی حوکمەکانیاندا؛ پابەندبوون بە دەستوور بژاردەیەکی سیاسی نییە کە بکەوێتە ژێر سازشکردنەوە، بەڵکو ئەرکێکی پابەندکەرە بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی."


دەقی بەیاننامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:


​لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە و ئەو گرژییە میدیاییەی کە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە دەیبینێت سەبارەت بە ژمارەیەک دۆسیەی ناکۆکی نێوان هەردوولا، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەرژەوەندیی باڵای وڵات بخەنە پێش هەموو شتێکەوە، لە زمانی تووند دووربکەونەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق ناکات، و کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان.


​جەخت دەکەینەوە کە هەر ناکۆکییەک پێویستە بخرێتە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی کە ئەرکی لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمەکانی لەئەستۆیە بەپێی ماددەی 93ی دەستوور، هەروەها بڕیارەکانی بۆ هەموو دەسەڵاتەکان پابەندکەرن بەپێی ماددەی 94ی دەستوور.


​دووپاتی دەکەینەوە کە دەستوور بەرزترین و باڵاترین یاسای وڵاتە، و حوکمڕانی کاری هەموو دەسەڵاتەکان دەکات، چ لەسەر ئاستی فیدراڵی بێت یان هەرێمی یان خۆجێیی، و ئێمە رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین دەستدرێژی بکاتە سەر دەستوور یان خۆی لەو پابەندبوونانە بدزێتەوە کە لەسەری دەکەوێت، چونکە هیچ کەسێک لە سەرووی دەستوور و یاساوە نییە، و هیچ بوارێک نییە بۆ هەڵبژاردنی بڕگەکانی ئینتقائي لە جێبەجێکردنی حوکمەکانیاندا؛ پابەندبوون بە دەستوور بژاردەیەکی سیاسی نییە کە بکەوێتە ژێر سازشکردنەوە، بەڵکو ئەرکێکی پابەندکەرە بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی.


​جەختیش دەکەینەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران پابەندە بە پەسندکردنی بودجەیەکی بەرنامەیی دادپەروەر و یەکسان، کە مافی هەمووان دەستەبەر بکات، و دادپەروەری لە دابەشکردنی سەرچاوە و سامانەکان لە نێوان سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی عێراقدا بەبێ جیاکاری بەدیبهێنێت.

​

هەیبەت حەلبووسی

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

24 تشرینی دووەم 2026


بابەتی پەیوەندیدار

بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی ئەمشەو
عێراق24-11-2026

بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی ئەمشەو

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: دۆسیەکانی هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: دۆسیەکانی هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

خاوەندارێتیی مەزارگەی پێغەمبەرێک لە عێراق لەنێوان جووەکان و وەقفی شیعە دەبرێتە دادگە
عێراق24-11-2026

خاوەندارێتیی مەزارگەی پێغەمبەرێک لە عێراق لەنێوان جووەکان و وەقفی شیعە دەبرێتە دادگە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە