رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماری گرێبەستەکانی هاوژینی و جیابوونەوەی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و لەو مانگەدا بەراورد بە مانگی ئاب، هاوسەرگیری و جیابوونەوەش زیادیان کردووە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە مانگی ئەیلوولدا لە پارێزگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان)، 35 هەزار و 440 گرێبەستی هاوژینی و 6 هەزار و 741 جیابوونەوە تۆمارکراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ئابدا 21 هەزار و 133 گرێبەستی گرێبەستی هاوژینی و 5هەزار و ,775 جیابوونەوە تۆمارکرابوون، ئەمە ئەوە دەردەخات کە تەنیا لە یەک مانگدا گرێبەستەکانی هاوژینی زیاتر لە 14 هەزار حاڵەت زیادیان کردووە.
بەغدا لە گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوەدا لە پلەی یەکەمە. لە مانگی ئەیلوولدا لە هەردوو بەشی رەسافە و کەرخ 8هەزار و ,938 گرێبەستی هاوژینی و 2هەزار و 515 جیابوونەوە هەبووە.
پارێزگای نەینەوا بە 4هەزار و 55گرێبەست لە پلەی دووەم دێت بۆ زۆرترین گرێبەستی هاوژینی و پارێزگای بەسرە بە 657 جیابوونەوە لە دوای بەغدا بە دووەم دێت.
کەمترین گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوەش لە پارێزگای موسەننا بووە تێیدا 912 گرێبەستی هاوژینی و 157 جیابوونەوە تۆمارکراون.
ئامارەکان بەپێی پارێزگاکان بۆ مانگی ئەیلوول بەم جۆرەیە:
بەغدا / رەسافە: 4,740 گرێبەستی هاوژینی و 1,331 جیابوونەوە
بەغدا / کەرخ: 4,198 گرێبەستی هاوژینی و 1,184 جیابوونەوە
نەینەوا: 4,055 گرێبەستی هاوژینی و 678 جیابوونەوە
دیالە: 1,558 گرێبەستی هاوژینی و 246 جیابوونەوە
بابل: 2,498 گرێبەستی هاوژینی و 259 جیابوونەوە
نەجەف: 1,840 گرێبەستی هاوژینی و 264 جیابوونەوە
کەرکووک: 1,649 گرێبەستی هاوژینی و 243 جیابوونەوە
زیقار: 1,914 گرێبەستی هاوژینی و 255 جیابوونەوە
ئەنبار: 1,837 گرێبەستی هاوژینی و339 جیابوونەوە
بەسرە: 2,889 گرێبەستی هاوژینی و 657 جیابوونەوە
واست: 1,528 گرێبەستی هاوژینی و 160 جیابوونەوە
سەلاحەدین: 1,501 گرێبەستی هاوژینی و 200 جیابوونەوە
موسەننا: 912 گرێبەستی هاوژینی و 157 جیابوونەوە
مەیسان: 1,190 گرێبەستی هاوژینی و 209 جیابوونەوە
کەربەلا: 1,843 گرێبەستی هاوژینی و 345 جیابوونەوە
قادسیە: 1,288 گرێبەستی هاوژینی و 214 جیابوونەوە
کۆی گشتیی مانگی ئەیلوول: 35,440 گرێبەستی هاوژینی و 6,741 جیابوونەوە
کۆی گشتیی مانگی ئاب: 21,133 گرێبەستی هاوژینی و 5,775 جیابوونەوە



