رووداو دیجیتاڵ
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاسایشی هاوبەشیان لەگەڵ بەحرەین هەیە و پێویستە هەڵوێستەکانیان یەک بخرێت لەبارەی پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
ئەو گوتانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی بووە لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین.
عەلی فالح زەیدی داوای کرد، هەوڵ بدرێت بۆ سەقامگیری لە ناوچەکە و پەنابردن بۆ زمانی دیالۆگ بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و کۆتایی بە گرژییەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، چوارشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2026 سەردانی مەنامەی پایتەختی بەحرەینی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەگوێرەی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیران، لەو کۆبوونەوانەدا زەیدی ئاماژەی بە هەوڵەکانی عێراق داوە بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە، وەک بنەمایەکی بنەڕەتی بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بۆ وڵاتانی ناوچەکە.
.webp&w=3840&q=75)