کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

بەرپرسێکی نەینەوا: رۆژانە 5000 بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبرێتە سووریا

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا
عێراق19-11-2026

کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا

زیاتر لە 48 ملیار دیناری مووچە پاشەکەوتکراوەکانی تەندروستیی نەینەوا خەرج نەکراون
عێراق19-11-2026

زیاتر لە 48 ملیار دیناری مووچە پاشەکەوتکراوەکانی تەندروستیی نەینەوا خەرج نەکراون

پەرلەمانتارێکی بەدر: هیچ گرژییەک لە جورف نەسر نییە و دژی پارچەپارچەکردنی هەرێمی کوردستانین
عێراق19-11-2026

پەرلەمانتارێکی بەدر: هیچ گرژییەک لە جورف نەسر نییە و دژی پارچەپارچەکردنی هەرێمی کوردستانین

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی زانیارییەکانیان رۆژانە پێنج هەزار بەرمیل نەوت لە پارێزگاکەوە بە قاچاخ دەبرێتە سووریا و دەڵێت، بەم نزیکانە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچوونی ئەو دۆسیەیە سەردانی نەینەوا دەکات.


محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نەینەوا یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە نەوتی تێدا بە قاچاخ دەبرێت؛ بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژانە پێنج هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبرێتە سووریا."


سەبارەت بە رێکارەکانی لێپێچینەوە و راگرتنی ئەو بەقاچاخبردنە، کاکەیی ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی ئەو کارە دەستیان پێکردووە و گوتی: "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەم نزیکانە سەردانی نەینەوا دەکات و لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردن و تاڵانکردنی نەوت لە سنووری پارێزگاکە دەکات."


رۆژی یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە کاتی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی لەبارەی قاچاخچێتیی نەوت لە جورف سەخر رایگەیاند: "بستێک لە خاکی عێراق نامێنێتەوە کە قاچاخچێتی و دزیی تێدا بکرێت، لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە."


هەر بۆ بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە فەرمانی پەرلەمانیی ژمارە (198) لە 11ـی تشرینی دووەمی 2026، بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی کاتی لە سەرۆکانی حەوت لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری.


لیژنەکەی پەرلەمان چووەتە پارێزگای کەرکووک رۆژی دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026 دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هەروەها بڕیارە سەردانی نەینەوا و هەرێمی کوردستانیش بکەن.



بابەتی پەیوەندیدار

کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا
عێراق19-11-2026

کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا

زیاتر لە 48 ملیار دیناری مووچە پاشەکەوتکراوەکانی تەندروستیی نەینەوا خەرج نەکراون
عێراق19-11-2026

زیاتر لە 48 ملیار دیناری مووچە پاشەکەوتکراوەکانی تەندروستیی نەینەوا خەرج نەکراون

پەرلەمانتارێکی بەدر: هیچ گرژییەک لە جورف نەسر نییە و دژی پارچەپارچەکردنی هەرێمی کوردستانین
عێراق19-11-2026

پەرلەمانتارێکی بەدر: هیچ گرژییەک لە جورف نەسر نییە و دژی پارچەپارچەکردنی هەرێمی کوردستانین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە