کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق

عێراق

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگریی عێراق بۆ سوپا: خۆتان بۆ چۆڵکردنی شارەکان ئامادە بکەن
عێراق25-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق بۆ سوپا: خۆتان بۆ چۆڵکردنی شارەکان ئامادە بکەن

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە
عێراق25-11-2026

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشهاتەکان: کار بکەن بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان بەپێی دەستوور و یاسا
عێراق24-11-2026

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشهاتەکان: کار بکەن بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان بەپێی دەستوور و یاسا

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، پرۆژەیاسای بودجەی 2027 ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی دواکەوتووە. پەرلەمانتارێکی عێراقیش پێشبینی دەکات پەسندکردنی بودجە لە پەرلەمان بکەوێتە ساڵی داهاتوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای مەیسان رایگەیاند: "پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، پەسندکردنی دواکەوتووە".


عەممار حەکیم کە بە سەردانێک لە پارێزگای مەیسانە، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە گرنگیی هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پێدانی دەسەڵاتی یاسایی زیاتر بە حکومەتە خۆجێییەکان کرد.


هاوکات شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پەرلەمانی عێراق کۆتایی ئەم مانگە دەکەوێتە پشووی یاسادانانەوە، بۆیە تەنانەت ئەگەر حکومەت لەم چەند رۆژەدا پرۆژەیاساکە پەسند بکات و رەوانەی پەرلەمانیشی بکات، پرۆژەکە کاتی پێویستە و پەسندکردنی بودجەی 2027 لەلایەن پەرلەمانەوە دەکەوێتە ساڵی نوێ".


بەگوێرەی یاسای کارگێڕیی دارایی عێراق، دەبێت حکومەت ساڵانە تاوەکو 15ی تشرینی یەکەم پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەکەی پەسند نەکردووە.


رۆژی یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، حکومەت کار لەسەر تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027 دەکات، تاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا بینێرێتە پەرلەمان بە مەبەستی گفتوگۆکردن و پەسندکردنی.


بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگریی عێراق بۆ سوپا: خۆتان بۆ چۆڵکردنی شارەکان ئامادە بکەن
عێراق25-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق بۆ سوپا: خۆتان بۆ چۆڵکردنی شارەکان ئامادە بکەن

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە
عێراق25-11-2026

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشهاتەکان: کار بکەن بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان بەپێی دەستوور و یاسا
عێراق24-11-2026

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشهاتەکان: کار بکەن بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان بەپێی دەستوور و یاسا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە