کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

شیراز رەئوف

شیراز رەئوف

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شیراز رەئوف
شیراز رەئوف25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: فەرماندەی گشتیی پابەندە بە پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان
عێراق25-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: فەرماندەی گشتیی پابەندە بە پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی غانی لە عێراق؛ ئەکرا ناڕەزایەتیی فەرمی دەداتە بەغدا
عێراق25-11-2026

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی غانی لە عێراق؛ ئەکرا ناڕەزایەتیی فەرمی دەداتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ


ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پرسی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بابەتێکی نیشتمانییە و پەیوەندیی بە ناکۆکییە حیزبییەکانەوە نییە. لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایدەکات، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بە دەق گوتوویەتی: "دەستی هەر لایەنێک ماچدەکەم کە بۆ پاراستنی ئەم قەوارەیە بێتەپێشەوە."


براکۆ شێرکۆ شوانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا باسی لە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی لەگەڵ فراکسیۆنەکەیان کرد کە ئێوارەی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەم، لە سلێمانیدا ئەنجامدرا و گوتی، پەیامی یەکێتی و هەڵوێستی سەرکردایەتی هەڵوێستێکی کوردانە و نیشتمانپەروەرانە بوو بۆ خزمەتی کوردستان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.


ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دۆخە نوێیەی هاتووەتەپێشەوە پەیوەندیی بە حیزبایەتی و ناکۆکییە سیاسییەکانەوە نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانییە بۆ پاراستنی کەرامەتی خەڵک و ئەو هەرێمەی بە خوێنی سەتان هەزار شەهید بەرهەمهاتووە.


لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی


سەبارەت بە هەڵوێستی هاوبەشی یەکێتی و پارتی، براکۆ شێرکۆ شوانی دەڵێت: "یەکێتی و پارتی ئەو رێچکەیەیان شکاند و لەگەڵ هەبوونی ناکۆکیی سیاسی، بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەستیانکردووەتە نێو دەستی یەکدی."


روونیشیکردەوە، ئەمە بە واتای نەمانی ناکۆکییە سیاسییەکان نییە، بەڵکو لەم قۆناخەدا باسناکرێن و لە شوێنێکی دیکەدا دانراون، چونکە کاتێک درز دەکەوێتە نێوان ئەم دوو حیزبە گەورەیەوە، نەیاران هەلدەقۆزنەوە بۆ لاوازکردن و بچووککردنەوەی هەرێمی کوردستان.


لەبارەی گوشار و هەنگاوەکانی بەغداش، ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی پەیامی حیزبەکەی بە "روون و راشکاوانە" ناوبرد و گوتی، لە هیچ لایەنێک قبووڵناکرێت دەستدرێژی بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و مافەکانی پێشێلبکات و ستەمی لێبکات، لەکاتێکدا کورد بەشێکی سەرەکی بووە لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا.


"ئەو برادەرانەی ئێستا لە بەغدادا لە هەر پلە و پۆستێکدان و بڕیاردەردەکەن، بەو دەستوورە لەوێن کە هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکییە تێیدا و تەواوی خەڵکی عێراق دەنگی پێداوە، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووری و یاساییە و هەمان بیرکردنەوەی پێش رووخانی رژێمی بەعس بۆ بچووککردنەوەی کورد جێگەی قبووڵ نییە." ئەمەش بەشێک بوو لە گوتەکانی براکۆ شێرکۆ.


هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانی و بانگەوازی یەکڕیزی


بە گوتەی براکۆ شێرکۆ شوانی، سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، ئامادەیە دەست بخاتە دەستی هەر لایەنێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان و گوتوویەتی: "دەستی هەر لایەنێک ماچدەکەم کە بیەوێت دەست بخاتە دەستی ئێمە بۆ پاراستنی ئەم قەوارەیە، چونکە ئەمە حیزبایەتی نییە، بەڵکو کوردایەتییە."


هەروەها جەختیکردەوە کە یەکێتی وەک رابردوو و بێدوودڵی لەپێشەوەی سەنگەری بەرگریکردن دەبێت لە هەرێمی کوردستان و ئەم قەوارەیە "تاکە تروسکایی رووناکی و جێگەی شانازییە بۆ کوردانی هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان." داواشی لە لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان کرد پاڵپشتیی ئەم هەنگاوە بکەن، چونکە نەیارانی کورد جیاوازی لەنێوان حیزبەکاندا ناکەن و هەمووان وەک کورد دەبینن.


لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا، ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی هۆشداریی دایە ئەو کەسایەتییە کوردانەی لە پێگە سیاسییەکاندان و رایگەیاند: "هەر کوردێک لە هەر پێگەیەکی سیاسیدا بێت و بە دەنگی کورد چووبێتە ئەو پێگەیە، ئەگەر بیەوێت پشتیوانی لە هەر بڕیارێک بکات دژی کوردستان و خیانەت لەم وڵاتە بکات، زبڵدانی مێژوو چاوەڕێی دەکات و لە لاپەڕەکانی مێژوودا سەرشۆڕی بۆ دەمێنێتەوە نەک شانازی."


جەختیشیکردەوە کە کوردستان بە خوێنی هەزاران شەهید و قوربانیی دایکان و زیندانییانی سیاسی و ئەنفال و کیمیاباران دروستبووە و خەڵک قبووڵی ناکات بەفیڕۆبدرێت، داواشی لەوانە کرد کە بەو ئاراستەیە بیردەکەنەوە، "بە خۆیاندا بچنەوە و رووی خۆیان سپیبکەنەوە."


رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە؛ گوتەبێژی حیزبەکە ئامادەیی یەکێتی بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بە مەبەستی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، پاراستنی قەوارەکە جیاوازە لە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم و سازش لە مافەکانی خۆیان ناکەن.


کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەت و فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە کۆبوونەتەوە و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکردووە و گوتی: "هەڵوێستی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە، باوەڕی نەگۆڕی بەوە هەیە، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و قەوارەکەش لە دەستووردا چەسپێندراوە، کە بەرهەمی خوێنی سەتان ساڵەی گەلی کورد و پێشمەرگەیە، بەرهەمی ئەنفال، جینۆساید و ئاوارەبوونی گەلی کوردستان و ئەمانەتی خوێنی شەهیدانە لەسەر شانمان و دەبێت وەک چاومان بیپارێزین."




بابەتی پەیوەندیدار

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: فەرماندەی گشتیی پابەندە بە پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان
عێراق25-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: فەرماندەی گشتیی پابەندە بە پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی غانی لە عێراق؛ ئەکرا ناڕەزایەتیی فەرمی دەداتە بەغدا
عێراق25-11-2026

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی غانی لە عێراق؛ ئەکرا ناڕەزایەتیی فەرمی دەداتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە