کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پارە، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارە، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان

گەشاو خالید

گەشاو خالید

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت
عێراق27-11-2026

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا
عێراق27-11-2026

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە
عێراق27-11-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی دارایی عێراق تەواوبوونی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ی راگەیاند؛ بەپێی بودجە نوێیەکە، نیو ملیۆن فەرمانبەری گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی و 120 هەزار پلەی وەزیفیی نوێش دابین کراون.


وەزارەتی دارایی عێراق، رۆژی پێنجشەممە (26ی تشرینی دووەمی 2026) رایگەیاند: "پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێ ئامادەیە بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەم بودجەیە تەنیا کۆمەڵێک ژمارە نییە، بەڵکو نەخشەی ژیانی ساڵێکی داهاتووی عێراقییەکان دەکێشێت".


لە لاپەڕەکانی ئەم بودجەیەدا، بڕیاردراوە 500 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە بگوازرێنەوە سەر میلاکی هەمیشەیی. هەروەها، 120 هەزار پلەی وەزیفیی نوێ بە شێوەی گرێبەست بۆ گەنجان دابینکراوە.


وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: "بۆ چەندین ساڵی دوورودرێژ، نەوت زیاتر لە 90٪ی داهاتی عێراقی پێکدەهێنا و داهاتی نانەوتی لە 10% تێپەڕی نەدەکرد، بەڵام لە بودجەی 2027دا، هاوکێشەکە دەگۆڕێت؛ بۆ یەکەمجار داهاتە نانەوتییەکان باز دەدەن بۆ 18%ی کۆی گشتیی داهاتەکان".


بە گوێرەی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار عێراق پەنا بۆ سیستمی "بودجەی بەرنامە" دەبات. وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: "چیدیکە پرسیارەکە تەنیا ئەوە نییە چەند خەرج دەکرێت، بەڵکو دەبێت هەموو دینارێک کە خەرج دەکرێت ئەنجامێکی دیاری هەبێت".


پڕۆژەیاساکە ئەم بڕە پارانەشی جێگیر کردووە:


- 5 تریلیۆن دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکان.

- یەک تریلیۆن دینار بۆ (سندووقی نەوەکان) وەک پاشەکەوتێک بۆ داهاتوو.


رۆژی یەکشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی2026، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "حکومەت کار لەسەر تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027 دەکات، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ پەرلەمان لە داهاتوویەکی نزیکدا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەری و پەسندکردنی."


داڕشتنی بودجەی 2027 لە 15ی حوزەیرانی 2026وە دەستیپێکرد و چەندین مانگ کۆبوونەوە و گفتوگۆی چڕی نێوان وەزیرەکان، پەرلەمانتاران و پارێزگارەکانی لەسەر کرا.


بابەتی پەیوەندیدار

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت
عێراق27-11-2026

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا
عێراق27-11-2026

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە
عێراق27-11-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە