کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پاسپۆرتی عێراق

پاسپۆرتی عێراق

عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت
عێراق27-11-2026

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا
عێراق27-11-2026

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان
عێراق27-11-2026

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە هەر جۆرە دەستکاریکردن یان خراپ بەکارهێنانی پاسپۆرت و رایدەگەیێنێت بەپێی یاسا، سزای دڕاندنی پاسپۆرت یان بازرگانیکردن پێوەی، لە سێ ساڵ زیندانیکردن کەمتر نییە.


عەقید محەممەد عەلی حەسوون، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی2026، رایگەیاند: "یاسای پاسپۆرت (ژمارە 32ی ساڵی 2015)، کۆمەڵێک سزای تووندی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە سەرپێچیی یاسایی بەرامبەر بەم بەڵگەنامە نیشتمانییە دەکەن".


بەپێی مادەی 15 لە یاسای پاسپۆرت، ئەم کارانە بە تاوان هەژمار دەکرێن و سزاکەیان لە سێ ساڵ زیندانی کەمتر نابێت


- هەر جۆرە مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی پاسپۆرتی عێراقی بۆ مەبەستی نایاسایی.


- دڕاندن، سووتاندن، یان تێکدانی پاسپۆرت بە مەبەست و بە "نییەتی خراپ".


- هەر کەسێک بڕیاری قەدەخەی گەشتکردنی هەبێت و هەوڵ بدات وڵات جێبهێڵێت.


- هەوڵدان بۆ هاتنە ناوەوەی عێراق لەرێگەی نایاسایی و دوور لە دەروازە سنوورییەکان.


گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند: "پێویستە هاووڵاتییان پابەندی یاساکان بن و پاسپۆرت وەک بەڵگەنامەیەکی پارێزراوی دەوڵەت تەماشا بکەن، چونکە هەر جۆرە سەرپێچییەک لێپرسینەوەی یاسایی تووندی لێ دەکەوێتەوە".


پاسپۆرت یەکێکە لە سیمبولە نیشتمانییەکانی هەر وڵاتێک و عێراق لەم دواییانەدا لەرێگەی بەئەلیکترۆنیکردنی پاسپۆرتەکەیەوە، هەوڵدەدات ئاستی ئەمنیی ئەم بەڵگەنامەیە بەرز بکاتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت
عێراق27-11-2026

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا
عێراق27-11-2026

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان
عێراق27-11-2026

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە