کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا
عێراق27-11-2026

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە
عێراق27-11-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان
عێراق27-11-2026

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان

رووداو دیجیتاڵ


سەرەتای ساڵی نوێ دیاریکرا بۆ رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا بە پۆلیسی عێراق. سوپا و حەشدی شەعبی دەچنە دەرەوەی شارەکان.


محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "یەکی کانوونی دووەمی 2027 دیاریکراوە بۆ رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنیی شاری مووسڵ بە پۆلیسی خۆجێی."


دوای کۆنترۆڵکردنی نەینەوا لەلایەن رێکخراوی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی لە ساڵی 2017 لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە، بەرپرسیارێتیی ئەمنیی پارێزگاکە درایە سوپا.


محەممەد کاکەیی رایگەیاند: ئێستا لە هەندێک لە ناوچەکان سوپا کشاوەتەوە و بەرپرسیارێتییەکەی رادەستی پۆلیس کردووە، بەڵام لە قەزاکانی شنگال، حەمدانییە و رەبیعە و ساترەکانی سەر سنووری کارگێڕیی هەرێمی کوردستان ماون."


جگە لە سوپا، پۆلیس و دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا بەشدارن کە پێکەوە بەرپرسیارێتیی ئەمنیی پارێزگاکەیان لە ئەستۆیە.


سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: لەگەڵ سوپا، حەشدی شەعبیش لە ناوەندی پارێزگاکە دەکشێتەوە، کە بە تێکڕا لە نەینەوا نزیکەی حەوت هەزار ئەندامیان هەیە.



بابەتی پەیوەندیدار

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا
عێراق27-11-2026

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە
عێراق27-11-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای دڕان و فرۆشتنی پاسپۆرت 3 ساڵ زیندانییە

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان
عێراق27-11-2026

وەزارەتی دارایی عێراق:پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە