کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوبەشی رەسەنن لە سامانی وڵاتدا

گەشاو خالید

گەشاو خالید

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو سکاڵای دیکە لە دژی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت
عێراق27-11-2026

دوو سکاڵای دیکە لە دژی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت
عێراق27-11-2026

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا
عێراق27-11-2026

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا

رووداو دیجیتاڵ


شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، چاودێریی ئەو ناوەڕۆک و گوتارانە دەکەن کە لە میدیا و سۆشیال میدیادا بڵاودەکرێنەوە و سوکایەتی بە دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییەکان دەکەن یان دەمارگیریی نەتەوەیی دەورووژێنن، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە رێکارەکانی حکومەتەوە هەیە بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی.


رۆژی هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیێندراوێکی بەناوی (لیژنەی بەدواداچوونی ناوەڕۆکی رەگەزپەرستی، تائیفی، نەتەوەیی لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان) بڵاوکردەوە.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: "لیژنەکە چاودێریی هەموو ئەو گوتار و ناوەڕۆکانە دەکات کە لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە و سوکایەتی بە دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە دەستووری، ئەمنی و سەربازییەکان دەکەن، یان دەبنە هۆی ورووژاندنی دەمارگیریی نەتەوەیی و قووڵکردنەوەی رق و کینە و دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق؛بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر رێکارە حکومییەکان بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتییە".


شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راشیگەیاند: "ئازادیی رادەربڕین بەپێی مادەی 38ـی دەستووری عێراق پارێزراوە، دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا بێت و نەبێتە پەردەپۆش بۆ سوکایەتیکردن بە دەوڵەت یان هاندان بۆ رق و کینە".


شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق باسی لەوەشکرد: "بەپێی مادەکانی 202 و 226ـی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969ـی هەموارکراو، سوکایەتیکردن بە دەسەڵاتە گشتییەکان و هێما نیشتمانییەکان سزای یاسایی لەسەرە."


سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، تێیدا هاتووە: "پاراستنی سامانی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی ئەرکێکی یاساییە؛ هیچ پێکهاتە، نەتەوە یان پارێزگایەک ناکاتە ئامانج، بەڵکو لە سۆنگەی پاراستنی مافی هەموو عێراقییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە و لە پێش هەمووشیانەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان، وەک هاوبەشی رەسەن لە نیشتمان و سامان و داهاتوویدا".


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق داوای لە میدیاکان، کەسایەتییە گشتییەکان و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا کرد، بەرپرسیارێتیی نیشتمانی لەبەرچاو بگرن و رەخنە لە رێکارە حکومییەکان تێکەڵ بە ناسنامەی نەتەوەیی نەکەن، دەڵێت: "شەڕی ئێمە دژی قاچاخچێتی، گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی عێراقە، نەک دژی هیچ ناسنامە و ئینتیمایەک".


بابەتی پەیوەندیدار

دوو سکاڵای دیکە لە دژی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت
عێراق27-11-2026

دوو سکاڵای دیکە لە دژی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت
عێراق27-11-2026

سەرەتای 2027 دۆسیەی ئەمنیی نەینەوا رادەستی پۆلیس دەکرێت

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا
عێراق27-11-2026

دوو کەشتی بە گومانی قاچاخچێتی لە سنووری ئاوی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە