کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

بەغدا داوای بەڕێوەبردنی هاوبەشی نەوت دەکات و کوردیش دەیەوێت عێراق سەرپەرشتیبکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاوارەکانی جورف نەسر دەیانەوێ بگەڕێنەوە شارۆچکەکە
عێراق27-11-2026

ئاوارەکانی جورف نەسر دەیانەوێ بگەڕێنەوە شارۆچکەکە

دوو سکاڵای دیکە لە دژی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت
عێراق27-11-2026

دوو سکاڵای دیکە لە دژی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوبەشی رەسەنن لە سامانی وڵاتدا
عێراق27-11-2026

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوبەشی رەسەنن لە سامانی وڵاتدا

رووداو دیجیتاڵ


باسم عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق، داوایکردووە کێڵگەکانی نەوت لەنێو هەرێمی کوردستاندا بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن و نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداشدا رەتیانکردووەتەوە و رێگەچارەی سەرپەرشتیکردنیان خستووەتە بەردەمی.


ئەو گفتوگۆیە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی عێراق بۆ بەقاچاخبردنی نەوت بووە کە 26ـی تشرینی دووەم لە بەغدادا کرا و تێیدا وەزیری نەوت و شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و هەندێک لە پەرلەمانتارانی کورد بەشدارییانکرد.


ئومێد بەرواری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزیری نەوت داوایکرد کێڵگەکانی نەوتی نێو سنووری کارگێڕیی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببرێن، بەڵام نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و نوێنەرانی کورد ئەو داوایەیان رەتکردەوە و پێیان راگەیاند کە دەکرێت لەبری ئەوە وەزارەتی نەوت سەرپەرشتیبکات نەک بەشداربێت لە بەڕێوەبردنی و نوێنەری وەزارەتەکە یان کۆمپانیای نەوتی باکوور بنێرێت بۆ ئەو کێڵگانە.


لە 17ـی تەممووزی 2025ـەوە هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت رێککەوتن بە شێوەیەک کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) سەرپەرشتیی فرۆشتنی ئەو نەوتە بکات کە هەرێمی کوردستان رادەستی دەکات.


ئومێد بەرواری گوتی: "بیرۆکەی سەرپەرشتی لەبری بەڕێوەبردنی هاوبەش باسکرا؛ وەزیری نەوت گوتی ئەوە پێشهاتێکی باشە."


کەی مادەی 140 جێبەجێکرا، پرسی بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی نەوت یەکلادەبێتەوە


کۆبوونەوەکەی لیژنەکە لەدوای دوو رۆژ بوو لە دەرکردنی زنجیرەیەک بڕیاری عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوت. یەکێک لە بڕیارەکان ئەوە بوو کە وەزارەتی نەوت سەرجەم ئەو کێڵگانە بەڕێوەببات کە لە سنووری مادەی 140ـی پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوادا و لەژێر دەسەڵاتی ئەمنیی حکومەتی هەرێمی کوردستاندان.


ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق گوتی: "وەزیری نەوت پێی گوتین کە دەبێت ئەو کێڵگانەی دەکەونە سنووری مادەی 140 بەتەواوی وەربگرینەوە؛ منیش پێم گوت کەی مادەی 140 جێبەجێکرا ئەوکات پرسەکە یەکلادەبێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

ئاوارەکانی جورف نەسر دەیانەوێ بگەڕێنەوە شارۆچکەکە
عێراق27-11-2026

ئاوارەکانی جورف نەسر دەیانەوێ بگەڕێنەوە شارۆچکەکە

دوو سکاڵای دیکە لە دژی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت
عێراق27-11-2026

دوو سکاڵای دیکە لە دژی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوبەشی رەسەنن لە سامانی وڵاتدا
عێراق27-11-2026

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوبەشی رەسەنن لە سامانی وڵاتدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە