رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی کوێستان لە هەولێر پیاوێک بە چەک ژنەکەی دەکوژێت و دواتر خۆی دەکوژێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13.11.2022 هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 14:00ی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی کوێستان لە هەولێر پیاوێک بە چەک ژنەکەی دەکوژێت و دواتر خۆی دەکوژێ و گوتیشی، "پیاوەکە تەمەنی 46 ساڵە و شۆفێری تاکسییە، ژنەکەش تەمەنی 39 ساڵە."
ئێوارەی ئەمڕۆش پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی دوو تەرم، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەرەوەش، بۆیان دەرکەوتووە تەرمەکانی هیی دوو کەسن بە ناوەکانی (محەممەد عەبدوڵڵا و ژیان واحید).
بەگوتەی پۆلیسی هەولێر، هۆکاری رووداوەکە "کێشەیەکی خێزانی" بووە. ئێستا تەرمەکان رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.
پۆلیس دەڵێت، لە لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە بەردەوامن و پەڕاویان کردووەتەوە.

.jpeg&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)