رووداو دیجیتاڵ
لە ماوەی مانگێکدا لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی 48 شوێنیان بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخستووە.
رۆژی شەممە 4-3-2023، ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند: "تەنها مانگی رابردوو لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی زیاتر له 7 ههزار سهردانیان بۆ بازاڕ کردووە و 48 شوێنیان بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخستووە."
وەک ئاوات محەممەد دەڵێت، 831 شوێن پسووڵەی سەرپێچی بۆ كراوە و 434 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن بۆئهوهی سزانهدرێن.
قایمقامی سلێمانی هەروەها گوتی، ئەو شوێنانەی لیژنەکانی قایمقامییەت سەردانیان دەکەن، دەبێت رێنماییەکانیان بە تەواوی جێبەجێ بکەن، ئەگەرنا رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر. ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک شوێن چهند جارێک سەرپێچیەکانیان دووبارە کردووەتەوە و ئەو شوێنانەش راستەوخۆ رووبهڕووی دراونەتە دادگە.
قایمقامییەتی سلێمانی باس لەوە دەکات، هەر مانگی رابردوو زیاتر له 33 تۆن و 337 كیلۆگرام كاڵا و شمهک و خواردهمهنی خراپ و ماوهبهسهرچوو لەنێوبراوە، بههۆی سهرپێچی شوێنهكانیشەوە 75 ملیۆن و 350 هەزار دینار سزای دارایی وەرگیراوە.



