Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کوردستان31-05-2026

پارێزگای هەولێر: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 112 هەزار گەشتیار سەردانی پایتەختیان کردووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
وەرزێر خەلیل

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

وەرزێر خەلیل

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

پڕۆژەی رووناکی: ئەم هاوینە هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاژێری
کوردستان31-05-2026

پڕۆژەی رووناکی: ئەم هاوینە هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاژێری

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماری رۆژانی جەژنی راگەیاند و دەڵێت، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر و شوێنە گەشتیارییەکان کردووە. لەو ماوەیەدا 227 منداڵیش لەدایکبوون.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە پلانەکان بۆ رۆژانی جەژن لە هەولێر "بەبێ گیروگرفت" جێبەجێ کراوە.

کەرتی گەشتوگوزار؛ بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر، لە رۆژانی پشووی جەژندا 112,657 گەشتیار لە دەروازە جیاوازەکانەوە سەردانی ناو شاری هەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە کەرتی ئەمنیدا، هەزار و 645 ئەفسەر و کارمەندی پۆلیس لە ئەرکدا بوون. 

ئامارەکان بەو شێوەیەن:

- تۆمارکردنی 3 تاوانی کوشتن.
- تۆمارکردنی 4 دزیکردن.
- چەند شەڕکردن و رووداوی جۆراوجۆر.

ئامارەکانی کەرتی تەندروستی لە رۆژانی جەژندا بەو جۆرە بووە:

- 3,004 کەس سەردانی فریاکەوتنەکانی (رۆژئاوا و رزگاری)یان کردووە.

- 217 رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون (137 رووداوی هاتووچۆ و ماتۆڕسکیل، 134 حاڵەتی
    بەربوونەوە).

- 227 منداڵ لەدایکبوون (97 بە سروشتی و 132 بە نەشتەرگەری).

- 195 نەشتەرگەری ئەنجامدراون و 584 بوتڵ خوێن دابینکراوە.

- تۆمارکردنی 11 حاڵەتی گەستنی سەگ و 17 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشک.

هاتووچۆ و بەرگری شارستانی؛ سەبارەت بە رووداوە نەخوازراوەکان:

- هاتووچۆ: تەنیا 4 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون کە بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.

- بەرگری شارستانی: تیمەکان کۆنتڕۆڵی 61 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەیان تۆمار کردووە (5 حاڵەت لە ماڵان، 2 ئۆتۆمبێل، 3 دوکان و چێشتخانە، هەروەها 51 حاڵەتی سووتانی پوش و پاوان). لە راگەیێندراوەکە جەخت لەوەکراوەتەوە کە هیچ زیانێکی گیانی لە ئاگرکەوتنەوەکاندا نەبووە.