رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 تریلیۆن و 260 ملیار دینار بووە، بەڵام حکومەت تەنیا 4 چوار تریلیۆن دیناری لەو تێچووە بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا خەرجکردووە و زیاتر لە 6 تریلیۆن دیناری بەهۆی نەبوونی سیولەی نەختینە لە بانکەکان خەرج نەکردووە.
ئەو داتایانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو توێی کێتبێک بە ناوی (کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری 2019 - 2025) بڵاوکراونەتەوە.
بەگوێرەی داتاکان ساڵ لە دوای ساڵ خەرجی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2019دا تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا یەک تریلیۆن و 272 ملیار دینار بووە، بەڵام ئەو تێچووە لە ساڵی 2024دا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی حەوت ساڵی رابردوو، کە زیاتر لە یەک تریلیۆن و 600 ملیار دینار بووە، بەڵام پار ئەو خەرجییە بۆ یەک تریلیۆن و 479 ملیار دینار بووە.
زۆرترین ئەو پارەیەی حکومەت لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا بۆ کارەبا خەرجی کردووە، لە ساڵی 2023 بووە، کە زیاتر لە 717 ملیار دیناری خەرجکردووە، کەمترینیشی لە ساڵی 2019 بووە، کە تەنیا 425 ملیار دینار بووە.
سەبارەت بە هۆکاری خەرجنەکردنی پارەکە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کتێبەکەیدا وەکو تێبینی نووسیویەتی: "لەبەر کەمی سیولەی نەختینە لە بانکەکانی حکومەتی هەرێم، خەرجییەکانی کارەبا بە رێژەی جیاواز خەرج کراون."
تێچوو و پارەی خەرجکراوی کارەبا بەپێی ساڵەکان
ساڵی 2019:
- تێچووی بەرهەمهێنان: 1,272,000,000,000 دینار
- پارەی خەرجکراو: 425,810,000,000 دینار
- پارەی خەرجنەکراو: 846,190,000,000 دینار
ساڵی 2020:
- تێچووی بەرهەمهێنان: 1,358,000,000,000 دینار
- پارەی خەرجکراو: 501,372,000,000 دینار
- پارەی خەرجنەکراو: 856,628,000,000 دینار
ساڵی 2021:
- تێچووی بەرهەمهێنان: 1,483,000,000,000 دینار
- پارەی خەرجکراو: 637,513,000,000 دینار
- پارەی خەرجنەکراو: 845,487,000,000 دینار
ساڵی 2022:
- تێچووی بەرهەمهێنان: 1,512,000,000,000 دینار
- پارەی خەرجکراو: 661,033,000,000 دینار
- پارەی خەرجنەکراو: 850,967,000,000 دینار
ساڵی 2023:
- تێچووی بەرهەمهێنان: 1,556,000,000,000 دینار
- پارەی خەرجکراو: 717,707,000,000 دینار
- پارەی خەرجنەکراو: 838,293,000,000 دینار
ساڵی 2024:
- تێچووی بەرهەمهێنان: 1,602,000,000,000 دینار
- پارەی خەرجکراو: 646,566,000,000 دینار
- پارەی خەرجنەکراو: 955,434,000,000 دینار
ساڵی 2025:
- تێچووی بەرهەمهێنان: 1,479,895,000,000 دینار
- پارەی خەرجکراو: 482,584,029,000 دینار
- پارەی خەرجنەکراو: 997,310,971,000 دینار
کۆی گشتی:
بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2019 - 2025
تێچووی بەرهەمهێنان: 10,262,895,000,000 دینار
پارەی خەرجکراو: 4,072,585,029,000 دینار
پارەی خەرجنەکراو: 6,190,309,971,000 دینار
.jpg&w=3840&q=75)


