رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی وەرگرتنی باڵاترین مێدالیای ئیتاڵیا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، شێوازی سیاسەتکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ناوچەکە "زۆر گرنگ و پێویستە."
رۆژی چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی وەرگرتنی مێدالیای رێزلێنانی ئەستێرەی ئیتاڵیا بە پلەی "سوارچاکی خاچی مەزن".
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بەندە و هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە دەیناسین، شاهیدی بۆ دەدەین کە هەمیشە هەوڵ دەدات کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکات." هەروەها نێچیرڤان بارزانی بە "سەرکردەیەکی نێودەوڵەتی و خاوەن دیدگا" وەسف دەکات.
سەبارەت بە شێوازی کارکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەم شێوازە سیاسەتکردنەی بەڕێزیان بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە کە پڕە لە ململانێ و ناکۆکیی توند و ناپێویست، زۆر گرنگ و پێویستە."

.jpg&w=3840&q=75)