رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی دروێنەوە زیاتر لە 43 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی ئەو پارێزگایە وەرگیراوە و رادەستی ناوەندەکانی تایبەت بە وەرگرتنی گەنم کراوە.
رۆژی چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، محەممەد رەزا ئەسغەری، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا 72 ناوەندی تایبەت بە وەرگرتنی گەنم لە ورمێ کراونەتەوە و بڕیارە ناوەندەکان زیاتر بکرێن."
سەبارەت بە پارەی گەنمی جووتیاران، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ورمێ دەڵێ، تاوەکو ئێستا 30٪ـی پارەی گەنمی جووتیاران خەرجکراوە و لە بەرنامەیاندایە لە ماوەیەکی نزیکدا بەشێکی دیکەی خەرج بکەن.
حکوومەتی ئێران بڕیاری داوە بۆ ئەمساڵ یەک کیلۆگرام گەنمی ئاسایی بە 49500 تمەن (28 سەنت) لە جووتیاران بکڕێتەوە.
ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ورمێ لە رووبەری زیاتر لە 406 هەزار هێکتار گەنم چێندراوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمەکەی زیاتر لە 900 هەزار تۆن بێت.
.jpg&w=3840&q=75)

