رووداو دیجیتاڵ
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت، رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 6 دەستی پێکردووە.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت لەو 960 ملیار دینارەی پێویستە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان 60 ملیاری ببڕدرێت.
رۆژی دووشەممە، 13ـی تەممووزی 2026، 48 رۆژ بەسەر مووچەی مانگی 5 تێ دەپەڕێت.
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 960 ملیار دینارە.
پێشتر رۆژی یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، حکومەتی عێراق بە بیانووی نەبوونی پارەی کاش ناردنی مووچەی دواخستووە. باسی لەوەش کرد: "هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی تەممووز دەنێردرێت".
سەرچاوەکەی رووداو گوتی، وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی داهاتی نانەوتی کە بۆیان بنێرین، "دیارە دەیانەوێت بە رێگەی (مەقاسە) مووچە بنێرن، بەڵام ئێستا بیانوویان گرتووە بەوەی کە پارەی کاشیان لەبەردەست نییە و گوایە لەبەر ئەوە مووچە نانێرن."
ئاماژەی بەوەشکرد: "تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران و لیستی مووچەی مانگی تەممووز، هەفتەی داهاتوو کارەکانیان تەواو دەبێت و رەوانەی بەغدا دەکرێن تاوەکو رێکارەکان دەستپێبکەن."
.jpeg&w=3840&q=75)
