رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینە پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکات و رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان بە لانکەی پێکەوەژیان دەمێنێتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 2ـی ئابی 2026، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی، "جەژنی چلەی هاوینە، بەگەرمی لە جەنابی میری ئێزدییان، بابەشێخ، جڤاتی رووحانی و هەموو هاونیشتمانییانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها لە هەموو ئێزدییان لە سەرانسەری جیهان پیرۆزدەکەم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوادەخوازێت ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دەداتە ئێزدییان و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە و دەڵێت، "هاونیشتمانییانی ئێزدی و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان هەر بە لانکەی پێکەوەژیان و وڵاتی هەمووان بێ جیاوازی دەمێنێتەوە، هەروەها هەمیشە پارێزەری کولتووری فرەڕەنگی دەبین."

.jpeg&w=3840&q=75)

