رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکات، هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ ماف و داخوازییەکانیان دووپاتدەکاتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 2ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی خوشک و برایانی ئێزدیی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم رۆژانی جەژن بە خێر و خۆشی و ئارامی بەسەرببەن."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیوای داهاتوویەکی باشتر بۆ خوشک و برایانی ئێزدی دەخوازم و وەک هەمیشە پشتیوانیی ماف و داخوازییەکانتانم."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی نوسیوویەتی: 'جەژنی چلەی هاوین پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن".

.jpeg&w=3840&q=75)

