رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کۆتایی بە ئەرکەکەی هات و سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى دەکات و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ دەخوازێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 04-08-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە (وەک کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان) پێشوازیی لە ئالبرێشت فۆن ڤیتکە، کرد.
لە دیدارێکدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی "پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوکاریی بهردهوامی ئهڵمانیا بۆ ههرێمی کوردستان دووپات کردهوه، ههروهها سوپاسی پێشکێش بە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتکە کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی ههردوولا لە ماوەی ئەرکەکەیدا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست."
لای خۆیەوە، وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، "کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکێشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا کردەوە."


