رووداو دیجیتاڵ
هێڵی ئاسمانیی قەتەری رایگەیاند، سبەی (8ی ئاب) گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە شاری هەولێر دەستپێدەکاتەوە.
ئەو هێڵە لە روونکردنەوەیەکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، رۆژی شەممە 8ى ئابی 2026 گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانى هەولێر، بەحرێن و کوێت دەستپێدەکاتەوە.
هێڵی ئاسمانیی قەتەری لە 24ی تەممووزی رابردوو، گەشتەکانی بۆ هەولێر، کوێت و بەحرێن راگرت، لە 30ی هەمان مانگدا راگرتنەکەی بۆ 7ی ئاب درێژ کردەوە.
رێکارەکانی ئەو کۆمپانیایە بۆ راگرتنی گەشتەکانی هاوکات بوو لەگەڵ ئاڵۆزیی سەربازی لە ناوچەکە بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکاوە.




