رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 6 کەس گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە رێگەی سەرەکیی ورمێ-سەلماس، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ پێرشیا و دوو بارهەڵگر پێکیانداداو
حەمید مەحبووبی گوتی: "لە رووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون."
بەڕێوەبەری مانگی سووری ورمێ دەڵێ، تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتنی ورمێ چوونە شوێنەکە و بریندارانی رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کران. تەرمەکانیش بۆ دادپزیشکیی شاری ورمێ گوێزرانەوە.

