کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوتابخانەیەکی کەرکووک

قوتابخانەیەکی کەرکووک

کوردستان

پەروەردەی کەرکووک دەستەواژەی (ئاوارەکان) لەسەر قوتابخانەکان لادەبات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکات
کوردستان29-11-2026

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکات

زاڵمای خەلیلزاد: پێویستە بەغدا و هەولێر بە دەستوور و یاسا کێشەکانیان چارەسەر بکەن
کوردستان29-11-2026

زاڵمای خەلیلزاد: پێویستە بەغدا و هەولێر بە دەستوور و یاسا کێشەکانیان چارەسەر بکەن

لە سلێمانی سێ تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراون
کوردستان29-11-2026

لە سلێمانی سێ تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراون


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک بڕیاری دا دەستەواژەی (ئاوارە) لەسەر قوتابخانەکان و نووسراوە فەرمییەکان لاببات. جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک دەڵێ:" دەبێت ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی وەک ئاوارە لە شارەکە دەمانەوە، بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان."

بەپێی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک کە وێنەیەکی دەست رووداو کەوتووە، بڕیاردراوە بە لابردنی بەکارهێنانی دەستەواژەی (ئاوارەکان) لەسەر قوتابخانەکان و هەموو نووسراوە فەرمییەکان.

لە نووسراوەکەدا هۆکاری بڕیارەکە هاتووە: "قوتابیانی ئەو قوتابخانانە لە رۆڵەکانی ناوچەکەن و ئاوارە نین، جگە لەوەی بەردەوامبوونی ئەو دەستەواژەیە کاریگەریی دەروونی لەسەر قوتابیان و سەرپەرشتیاران دروست دەکات."

پەروەردەی کەرکووک جەختی کردووەتەوە کە دەبێت لە رێککەوتی دەرچوونی نووسراوەکە (18ـی ئابی2026)ەوە لە هەموو تۆمارە فەرمییەکاندا ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێ.

سامان مەجید، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک، رۆژی چوارشەممە (19ــی ئابی2026) بە رووداوی راگەیاند: "زۆربەی ئەو ئاوارانەی لە کەرکووک بوون، گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان، بەتایبەت بۆ حەویجە، داقووق، سەلاحەدین و دیالە و ئێستا ئاوارە نەماوە؛ بۆیە ئەم بڕیارەش دراوە."

جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک گوتی، بڕیارەکە تەنیا لادانی وشەکە نییە، بەڵکو لایەنی کارگێڕیش دەگرێتەوە و گوتی: "ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاکی ئەو ناوچانەن کە لێوەی هاتوون و بەهۆی ئاوارەییەوە لە کەرکووک بوون، دەبێت بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، یان ئەگەر دەیانەوێت بمێننەوە دەبێت لەرێگەی وەزارەتەوە داوای گواستنەوەی فەرمیی راژەکانیان بکەن."

دوای هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 و ئاوارەبوونی سەتان هەزار هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین، دیالە و دەوروبەری کەرکووک، حکومەتی عێراق بۆ رێگریکردن لە لەدەستچوونی خوێندنی منداڵان، خوێندنی بۆ قوتابییانی ئاوارە کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکات
کوردستان29-11-2026

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکات

زاڵمای خەلیلزاد: پێویستە بەغدا و هەولێر بە دەستوور و یاسا کێشەکانیان چارەسەر بکەن
کوردستان29-11-2026

زاڵمای خەلیلزاد: پێویستە بەغدا و هەولێر بە دەستوور و یاسا کێشەکانیان چارەسەر بکەن

لە سلێمانی سێ تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراون
کوردستان29-11-2026

لە سلێمانی سێ تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە