کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

پێشمەرگە لە دوای هاوپەیمانان؛ چارەنووسی پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو کوێ دەچێت؟

پەیام سەربەست

پەیام سەربەست

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

دڵنیا رەحمان پەیانێری رووداوە لە هەولێر. دڵنیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی کرد بە تۆڕی میدیایی رووداو.

ئەو پەیامنێری ئازاد بوو لە ئێران و بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەشێوەیەکی مەیدانی هەواڵ و راپۆرتی بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی  لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتی وئابووریەکان کردووە. لەوماوەدا توانیویەتی بروانامەی راگەیاندن لە رادیۆ و تەلەفریۆنی ئێران وەربگرت و بۆ ماوەی ساڵێک پەیامنێری کەناڵی خەبەری ئێران بوو.

پەیام سەربەست
پەیام سەربەست12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
کوردستان27-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان27-11-2026

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون
کوردستان27-11-2026

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون

رووداو دیجیتاڵ

دوای 12 ساڵ لە پشتیوانیی هێزی هاوپەیمانان، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزی پێشمەرگە چۆن دەبێت؟ بەرپرسانی کورد گەشبینن و دەڵێن، پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و لە هەر رێککەوتنێکی نوێی عێراقدا لەگەڵ وڵاتان، پەراوێز ناخرێت.

لە مێڕی، ئەو وڵاتانەی کە لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیمانیدا پشتیوانیی پێشمەرگە و عێراقیان دەکرد، وەک "هاوبەش" پێناسە کران نەک "بەخشەر". ئێستا کە عێراق دەتوانێت هاوبەشیی ئەمنی لەگەڵ هەر وڵاتێک بکات، پرسیارەکە لەسەر چارەنووسی پێشمەرگەیە.

باڵیۆزانی ئیتاڵیا، فینلەندا و رۆمانیا، کە وڵاتەکانیان ئەندامی هاوپەیمانییەکە بوون، لە پانێڵێکدا باسیان لەوە کرد کە عێراق چووەتە قۆناخێکی تازەوە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کەوتووەتە سەر شانی خۆی.

نیکۆڵۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق رایگەیاند: "ئێمە ئامادەین بەگوێرەی داواکاریی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێینەوە و زیاتر سەرنج بدەینە سەر مەشقپێدان و هەواڵگیری و بەرزکردنەوەی توانا."

لای خۆیەوە، فەڕەنسا کە دۆستێکی دێرینی کوردە، لە گفتوگۆدایە بۆ رێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ عێراق و کۆنسوڵەکەی لە هەولێر جەخت دەکاتەوە کە پێشمەرگە لەو رێککەوتنە بێبەش نابێت.

ئیمانوێل مینیۆ، کۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر بۆ رووداو گوتی: "سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پاریس بوو، بەیاننامەیەک هەبوو کە ئاماژەی بە گفتوگۆ بۆ رێککەوتننامەیەکی بەرگریی نوێ دابوو. بێگومان هاوبەشی لەگەڵ عێراق، واتە هاوبەشی لەگەڵ کوردستان."

بەرپرسانی کورد بە پشتبەستن بەوەی پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە، گەشبینن. جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: "پێشمەرگە بەپێی بڕگەی 5ـی ماددەی 121ـی دەستوور هێزێکی دەستوورییە، بۆیە نە لە عێراق و نە لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ناتوانرێت پەراوێز بخرێت."

هاوکات، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: "ئێمە دەزانین ئەمریکا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی عێراقی، بەڵام هێشتا نازانرێت ئەم گفتوگۆیانە چەندە دەخایەنن و چ جۆرە رێککەوتنێکی لێ دروست دەبێت."

لە لایەکی دیکەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێیوایە ئەمریکا نزیکە و هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت بگەڕێتەوە و دەڵێت: "ئەمریکا ناچێت بۆ مەریخ، ئەمریکا دەچێت بۆ ئوردن، 17 خولەک بە فڕۆکە دوورە، بیەوێت بێتەوە بە چەقەنەیەک دێتەوە."

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا، مەشقیان بە پێشمەرگە دەکرد و چەک و زانیاریی هەواڵگرییان پێدەدان. ئێستاش بەرپرسانی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێزەکەیان بۆ بەرگریکردن لە هەر هەڕەشەیەک ئامادەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
کوردستان27-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان27-11-2026

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون
کوردستان27-11-2026

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە