کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپێشاندانی کوردانە لە پاریس کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە رێکخراوە. وێنە: ئەنجوومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا

خۆپێشاندانی کوردانە لە پاریس کە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە رێکخراوە. وێنە: ئەنجوومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا

کوردستان

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
کوردستان27-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون
کوردستان27-11-2026

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون

سەرپەرشتیاری دەروازەی کێلێ: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی دەروازەکە بەدەست نەگەیشتووە
کوردستان27-11-2026

سەرپەرشتیاری دەروازەی کێلێ: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی دەروازەکە بەدەست نەگەیشتووە

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە هەنگاو و کارەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی فیدراڵیی عێراق دەردەبڕێ، کە بە گوتەی ئەنجوومەنەکە، دەشێت دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی سامانە سرووشتییەکان، داهاتە نێوخۆییەکان و دەروازە سنوورییەکان لاواز بکات.

ئەنجوومەنەکە رۆژی هەینی، 27ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاویکردەوە: "پێگەی سیاسی و دامەزراوەیی باشووری کوردستان دەستکەوتی مێژوویی بنەڕەتین و بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردن؛ هەروەها رێزگرتن لەو پێگەیەی لە دەستووری عێراقی ساڵی 2005ـدا چەسپێندراوە، بۆ سەقامگیریی سیاسیی عێراق و پاراستنی سیستمی فیدراڵی بنەڕەتییە".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە "دەبێت ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە رێگەی گفتوگۆ و بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێن، بەبێ ئەوەی دانیشتووانی کوردستان بکرێنە قوربانیی لێکەوتەکانی گرژییە سیاسی و ئابوورییەکان".

ئەنجوومەنەکە جەختیشی کردووەتەوە لەسەر پێویستیی "جێبەجێکردنی بڕگە هەڵپەسێردراوەکانی دەستوور، بەتایبەتی مادەی 140، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو ستەمانەی پەیوەستن بە سیاسەتەکانی بەعەرەبکردن و رەخساندنی دەرفەت بۆ دانیشتووانی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە تاوەکو بە ئازادی بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن".

لەم چوارچێوەیەیشدا، ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای لە هەموو هێزە سیاسییە کوردستانییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن و یەکێتیی نیشتمانی و بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەلی کورد لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێن، چونکە پاراستنی دامەزراوە و دەستکەوتەکانی کوردستان دەبێت لە پێش ململانێ حیزبییەکانەوە بێت.

ئەنجوومەنەکە داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە گفتوگۆ لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن و داوایشی لە فەرەنسا، یەکێتیی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە چاودێریی دۆخەکە بن و پشتیوانی لە رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، سەقامگیریی عێراق مسۆگەر نابێت ئەگەر رێز لە مافەکانی گەلی کورد، دامەزراوەکانی و خواستە دیموکراسییەکانی نەگیرێت.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیشدا، بانگەواز کراوە بۆ کۆبوونەوە و گردبوونەوە لە رۆژی شەممە، 5ـی کانوونی یەکەم، کاژێر 2:00ـی دوانیوەڕۆ لە پاریس.

بابەتی پەیوەندیدار

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
کوردستان27-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون
کوردستان27-11-2026

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون

سەرپەرشتیاری دەروازەی کێلێ: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی دەروازەکە بەدەست نەگەیشتووە
کوردستان27-11-2026

سەرپەرشتیاری دەروازەی کێلێ: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی دەروازەکە بەدەست نەگەیشتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە