رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان بۆکان و مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، کاژێر 18:40 خولەک لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد 12 کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.
حەمید مەحبوبی دەشڵێت، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، رەوانەی ناوەندی تەندروستی کراون و تەرمی مردووەکەش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
بەپێی ئاماری فەرمیی رێکخراوی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-3-2025 تاوەکو 21-3-2026، 19 هەزار و 540 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە.



