رووداو دیجیتاڵ لە گوندێکی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی دەمەقاڵێ و کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، باوکێک تەقەی لە کوڕەکەی کرد و کوشتی، پاشان خۆی رادەستی پۆلیس کرد. هاونیشتمانییەک لە شاری کرماشان، ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی خەیبەر سەر بە ناوچەی سەنجابی لە پارێزگای کرماشان، باوکێک بە ناوی جەهانبەخش سەفایی مەنیش بە چەک تەقەی لە کوڕەکەی خۆی بە ناوی پەرهام سەفایی مەنیش (تەمەن 22 ساڵ) کردووە و لە ئەنجامدا کوڕەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە." سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، ئەو گوتی، لە نێوان باوک و کوڕەکەدا دەمەقاڵێ لەسەر کێشەیەکی خێزانی دروستبووە و پاشان باوکەکە پەنای بۆ چەک بردووە؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە ماوەیەکە لەنێوان ئەو خێزانەدا ناکۆکی هەبووە و پێشتریش چەندین جار گرژی لەنێوانیاندا روویداوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، باوکەکە دوای تاوانەکە راستەوخۆ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
کوردستان12-10-2026کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی خانەقین؛ کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و نیگەرانی لە کێشەی کارگێڕی