رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، شەپۆلێکی بارانبارین کە دوو رۆژ بوو بە پچڕپچڕی بەردەوام بوو، گۆڕا بۆ بەفربارین و لە ماوەیەکی کورتدا شاری وان و ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە سپیپۆش بوون.
بەپێی راگەیێندراوی گەورە شارەوانیی وان، بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی 97 گوند و ئاوایی لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا گیراون.
تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە لابردنی بەفرەکە کردووە، بەتایبەتی لە شەقامە سەرەکییەکانی نێو شارەکان.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە زیاتر لە هەزار کارمەند و 450 ئامێر لە هەڵمەتی کردنەوەی رێگاکان بەشدارن و ئامانج ئەوەیە لە کەمترین ماوەدا هەموو رێگەکان بکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بەفربارین و نالەباری کەشوهەوا لە هەندێ ناوچەی وان، ئەمرۆ دووشەممە، 9ـی تشرینی دووەم لە ناوەندەکانی خوێندن پشووە.
هاوکات لە رۆژی یەکشەممە (8ـی تشرینی دووەم)ەوە شەپۆلێکی بەفر بارین 7 پارێزگای باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و پلەی گەرمی دابەزیوە.
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)