رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "لە رۆشنایی دەستپێشخەریەکەی جەنابی سەرۆک ئامادەین بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و کۆتاییھێنان بەقەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان".
رۆژی دووشەممە، 09-11-2026 مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکە بڵاوکردەوە.
مەحموود محەممەد دەڵێت: بە ئامانجی تێپەڕاندنی بنبەستە سیاسییەکان، پێشوازیی لەم پەیامە دەستپێشخەرییە گرنگەی جەنابیان دەکەین".
گوتەبێژی پارتی دەڵێت: "ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە رۆشنایی دەستپێشخەرییەکەی جەنابی سەرۆک ئامادەین بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و کۆتاییھێنان بەقەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان".
لە راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی پارتیدا هاتووە کە ئامادەن بۆ "سازدانی گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێکەوە وەڵامدەرەوەی ویست و ئیرادەی ھاونیشتمانییانمان بین و ئەم قۆناخە بە سوودی گەل و نیشتمانەکەمان تێپەڕێنین".
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن".
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەیش دا، "زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێکبهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە".
.jpeg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
