کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

قەحتان وەنداوی وەک پارێزگاری کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد

گەشاو خالید

گەشاو خالید

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق پارەی هاندانی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکانی شنگال خەرج دەکاتەوە
کوردستان22-11-2026

حکومەتی عێراق پارەی هاندانی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکانی شنگال خەرج دەکاتەوە

سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند
کوردستان22-11-2026

سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

رووداو دیجیتاڵ


دوای دەرچوونی مەرسوومی کۆماری، قەحتان وەنداوی لەبەردەم سەرۆکی دادگەی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و وەک پارێزگاری نوێ بە فەرمی دەستبەکاربوو.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە کەرکووک، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2026، قەحتان وەنداوی دوای وەرگرتنی مەرسوومی کۆماری، بەپێی مادەی 29 لە یاسای هەموارکراوی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێندراوەکان، ژمارە 21ـی ساڵی 2008، لەبەردەم دادوەر قاسم محەممەد سلێمان عەزاوی، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک، رێکارە یاساییەکانی تەواوکرد و سوێندی یاسایی خوارد؛ بەوەش بە شێوەیەکی فەرمی ئەرکی پارێزگاری کەرکووکی وەرگرت.


ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە و بەر لە ئەنجامدانی رێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی لە دادگەدا، کۆمەڵێک بڕیار و فەرمانی کارگێڕی ئاراستەی فەرمانگە خزمەتگوزاری و دامەزراوەکانی شارەکە کردووە، لەنێویاندا فەرمانگەی شارەوانیی کەرکووک و کۆمپانیای نەوتی باکوور.


لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دوای سوێندخواردنی وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک، قەحتان وەنداوی رایگەیاند: "هاووڵاتییان دەبێت بزانن هاووڵاتییەک بووەتە پارێزگار کە لە بینای خۆیدا دانانیشێت، بەڵکو لە کووچە، کۆڵان، شەقام و دووکانەکاندا لەگەڵ ئێوەدا دەبێت و گوێتان لێدەگرێت. ئەمڕۆ من پارێزگار نیم، بەڵکو هەموو خەڵکی کەرکووک پارێزگارن و من خزمەتکاری ئێوە دەبم؛ دەسەڵات تەنیا لە دەستی مندا نییە، بەڵکو لە دەستی هەموو هاووڵاتییاندایە."


سەبارەت بە کارنامە و پرۆژەکانی بۆ شارەکە، پارێزگاری نوێی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی سەرجەم پێکهاتەکان دەدەن و گوتی: "کەموکوڕیی زۆر هەن کە دەبێت دەستیان بۆ ببرێت. توانایەکی زۆر باشمان هەیە و چەندین پرۆژەی نوێ، کۆن و تەواونەکراو هەن کە دەبێت لەبەرچاوبگیرێن؛ هەر لە موەلیدەوە بگرە تاوەکو دەگاتە خزمەتگوزارییە ژێرخانییەکان، هەروەها دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجە بێکارەکانمان."


قەحتان وەنداوی داوای پشتیوانی لە خەڵکی شارەکە کرد و گوتیشی: "چاوم لە نزای خەڵک و پشتیوانی و پاڵپشتیی هەمووانە؛ هیوادارم لەگەڵ ئێمەدا بن تاوەکو پێکەوە کاری جوان بکەین و شارێکی زۆر جوانتر و باشتر بنیاتبنێین."


رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە دانیشتنێکی نائاساییدا و بە دەنگی 14 ئەندام لە کۆی 15 ئەندامی ئامادەبوو، قەحتان وەنداوی، بەربژێری بەرەی تورکمانی، وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژارد.


بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکووکدا بۆ دەستاودەستکردنی پۆستەکان کراوە، مانەوەی قەحتان وەنداوی لە پۆستی پارێزگاردا تەنیا بۆ ماوەی مانگێک و 15 رۆژ دەبێت.


بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، گۆڕانکاریی بەرفراوان لە زۆربەی پۆستە باڵا و کارگێڕییەکانی پارێزگاکەدا بکرێت؛ عەرەب پۆستی پارێزگار و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان وەردەگرێت، تورکمان جێگرێکی پارێزگار و قایمقامی ناوەندی وەردەگرێتەوە، کوردیش پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و فەرماندەی پۆلیس وەردەگرێت.


بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق پارەی هاندانی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکانی شنگال خەرج دەکاتەوە
کوردستان22-11-2026

حکومەتی عێراق پارەی هاندانی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکانی شنگال خەرج دەکاتەوە

سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند
کوردستان22-11-2026

سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە