رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆران و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی تشرینی یەکەم رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2026، بڵاوکراوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکە لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی مانگی تشرینی یەکەمیان رەوانەی بەغدا کردووە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کەمێک لەمەوبەر لیست و راپۆرتەکە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراون.



