کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دیلۆک لە نەعنادا پێشەنگی تورکیا و باکووری کوردستانە
کوردستان22-11-2026

دیلۆک لە نەعنادا پێشەنگی تورکیا و باکووری کوردستانە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: داوای راگرتنی تەلەگراممان ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد
کوردستان22-11-2026

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: داوای راگرتنی تەلەگراممان ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد

وەزارەتی بازرگانی: نرخی بەشێک لە مادە خۆراکییەکان دابەزیوە
کوردستان22-11-2026

وەزارەتی بازرگانی: نرخی بەشێک لە مادە خۆراکییەکان دابەزیوە

رووداو دیجیتاڵ


لە ناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی، لەنێو کەلاوەیەکدا دوو خوشک بە ناوی کازیوە و پەروین، چیرۆکی ژیانێکی پڕ لە نەهامەتیی خۆیان دەگێڕنەوە. هەژاریی سەخت وایکردووە کە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێبەش بن و تەنانەت ناسنامەی فەرمیشیان نەبێت.


خانووە کۆنەکە، کە لە ساڵانی 1970 دروستکراوە و موڵکی خۆیانە بەڵام بەهۆی کۆنییەوە خەریکە دەڕووخێت، گەواهیدەری ژیانێکی سەختە. بنمیچەکەی بە شێلمان و چیمەنتۆی ژەنگاوی داپۆشراوە و بە گوتەی کازیوە، "یەک دڵۆپ باران ببارێ، ژوورەکە پڕ دەبێت لە ئاو."


لە چلەی زستاندا، بەبێ هیچ ئامێرێکی گەرمکەرەوە و بەبێ نەوت، تەنیا بەتانییەک دەبێتە پەناگەیان لە سەرما. لە چێشتخانە تاریکەکەیشیاندا، کە گڵۆپی تێدا نییە، ناچارن بە رۆژ خواردن ئامادە بکەن.


کازیوە ئەحمەد، کە خوشکی گەورەیە، بە دەنگی پڕ لە ئازارەوە بۆ بەرنامەی (بەرپرسیار)ـی رووداو قسەی کرد کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات و گوتی: "خانووەکەمان زۆر کۆنە. بە دار ئاو گەرم دەکەین. دایک و باوکمان کۆچی دواییان کردووە و برامان نییە. باوکمان هەر نەبینیوە و دایکیشمان لە ساڵی 2018 کۆچی دوایی کرد."


ئەو دوو خوشکە، کە لەدایکبووی 1987 و 1989ن، هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نییە و تەنانەت کارتی نیشتمانی و هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمیی دیکەیان نییە. کازیوە دەڵێ: "هیچ ناسنامەیەکم نییە و ناسنامەی پەریی خوشکیشم زۆر کۆنە." ژیانیان بە تەواوی پشتی بە هاوکاریی دراوسێکان و خێرخوازان بەستووە. تەنیا کوڕە پورێکیان هەندێکجار هاوکارییان دەکات، ئەگینا کەسیان نییە.


کامیل عەلی، موختاری تاسڵووجە، دۆخی ئەو دوو خوشکەی بۆ رووداو پشتڕاست کردەوە و گوتی: "لە بێکەسییدا وایان لێهاتووە. مام و خاڵ و برایان نییە. دایک و باوکیان کۆچی دوایی کردووە. خانووەکە هی خۆیانە، بەڵام کەلاوەیە و هیچ داهاتێکیان نییە."


بەرپرسانی حکومەت دان بە بوونی ئەم جۆرە دۆخەدا دەنێن، بەڵام ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی راگرتنی "مووچەی چاودێریی خێزان" لە ساڵی 2014ـەوە، دەستیان بەستراوە.


هێمن محەممەد، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)دا گوتی: "بەداخەوە لەڕووی حکومییەوە ناتوانرێت هیچیان بۆ بکرێ تاوەکو یاسای بودجە چارەسەر دەبێت،" بەڵام بەڵێنی دا کە وەک ئەرکێکی مرۆیی بەدواداچوون بکەن و گوتی: "لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیمان سبەی سەردانیان دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری، تەندروستی و یاساییان. ئەگەر ناسنامەشیان نەبێت، ئامادەین هاوکارییان بین بۆ دەرکردنی."


هێمن محەممەد ئاشکرای کرد کە پێش هاتنی بۆ بەرنامەکە، دۆخی ئەو خێزانەی بە خێرخوازێک گەیاندووە و ئامادەیی دەربڕیوە هاوکارییان بکات.


سەرەڕای سەختیی ژیانیان، کازیوە هێشتا بە شکۆوە دەدوێ و دەڵێت: "هیچ کارێک نازانین بیکەین تاوەکو داهاتێکمان هەبێت، بەڵام نان و ئاوەکەی خۆم بە ژیانی پاشا ناگۆڕمەوە."


بابەتی پەیوەندیدار

دیلۆک لە نەعنادا پێشەنگی تورکیا و باکووری کوردستانە
کوردستان22-11-2026

دیلۆک لە نەعنادا پێشەنگی تورکیا و باکووری کوردستانە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: داوای راگرتنی تەلەگراممان ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد
کوردستان22-11-2026

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: داوای راگرتنی تەلەگراممان ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد

وەزارەتی بازرگانی: نرخی بەشێک لە مادە خۆراکییەکان دابەزیوە
کوردستان22-11-2026

وەزارەتی بازرگانی: نرخی بەشێک لە مادە خۆراکییەکان دابەزیوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە