کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: عەمید عیماد بەرزنجی

وێنە: عەمید عیماد بەرزنجی

کوردستان

هاونیشتمانییەک کرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات پابەندی دەستوور بن
کوردستان25-11-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات پابەندی دەستوور بن

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
کوردستان25-11-2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران
کوردستان25-11-2026

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران

رووداو دیجیتاڵ


هاونیشتمانییەک بەوەکالەت کرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک و فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکەش دەستبەکاربوو. وەزیری بەرگریی عێراق دەڵێ، دەبێت قاچاخچێتیی نەوت لە کەرکووک کۆتایی پێبهێندرێ.


ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، عامر نووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، عەمید عیماد بەرزنجی، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، لە شوێنی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە بە وەکالەت دەستبەکاربوو و کاروبارەکان بەڕێوەدەبات.


عیماد بەرزنجی شوێنی لیوا فەتاح مەحموود خەفاجی کە عەرەبە گرتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە بەهۆی دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوتەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.


بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، فەریق روکن محەممەد جاسم جومعە وەک فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک دەستبەکاربووە، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی فەریق مەعەد بەدای، کە ئەویش بەهەمان شێوە لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە پۆستەکەی لادرا.


هاوکات نایف شەممەری، وەزیری بەرگریی عێراق ئێوارەی دوێنێ لەکاتی پێشوازیکردنی لە فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک رایگەیاند: "کەرکووک بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و دەبێت بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەمووان بکرێ. پێویستە کۆتایی بە هەموو جۆرە قاچاخچێتییەک بهێندرێ، چونکە سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگییەکی زۆر بەم بابەتە دەدات کە پەیوەندی بە موڵک و دارایی دەوڵەتەوە هەیە و دەبێت ئەم دۆسیەیە بەتەواوی دابخرێت".


وەزیری بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دوو دۆسیە لە کەرکووک بەلایانەوە زۆر گرنگن، ئەوانیش دۆسیەی ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتین و گوتی: "ئەمڕۆ سامان و دارایی عێراقییەکان دەدزرێ و دەبێت رێگریی لێ بکرێت".


بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات پابەندی دەستوور بن
کوردستان25-11-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات پابەندی دەستوور بن

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
کوردستان25-11-2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران
کوردستان25-11-2026

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە