کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: هەیبەت حەلبووسی و هۆشیار زێباری

وێنە: هەیبەت حەلبووسی و هۆشیار زێباری

کوردستان

شاندی پارتی داوای هەڵوێستی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاونیشتمانییەک کرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک
کوردستان25-11-2026

هاونیشتمانییەک کرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات پابەندی دەستوور بن
کوردستان25-11-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات پابەندی دەستوور بن

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
کوردستان25-11-2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ


شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و داوای لێکرد هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر هەر پێشهات و داواکارییەک کە پێچەوانەی دەستووری عێراق بێت.


ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2026، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، لە بەغدا لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.


عەبدولموحسین سەعدوون، ئەندامی شاندەکەی پارتی کە بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوایین بڕیار و راگەیێندراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەرێمی کوردستان کرد".


عەبدولموحسین سەعدوون ئاماژەی بەوەش کرد، داوایان لە هەیبەت حەلبووسی کردووە وەک سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان رۆڵی خۆی بگێڕێت و هەڵوێستی روونی هەبێت بەرامبەر هەر داواکاری و پێشێلکارییەک کە دژی دەستووری عێراق بێت.


سەبارەت بە میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەو ئەندامەی شاندی پارتی گوتی: " پێویستە لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبێت، بۆ ئەوەی هەر گرفت و پێشهاتێک کە روودەدات، لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت".


هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق درەنگی شەوی رابردوو لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، هەیبەت حەلبووسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا یەکلایی بکرێنەوە و هەموو لایەکیش بەبێ جیاوازی پابەندی بڕگەکانیان بن.


هەر دوا بە دوای کۆبوونەوەکە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکی تایبەتی لەبارەی گرژییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەرژەوەندیی باڵای وڵات بخەنە پێش هەموو شتێکەوە و "لە زمانی تووند دووربکەونەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق ناکات، هەروەها کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان."


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چارەسەری یاسایی بۆ ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو و دەڵێت: "جەخت دەکەینەوە کە هەر ناکۆکییەک پێویستە بخرێتە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی کە ئەرکی لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمەکانی لەئەستۆیە بەپێی ماددەی 93ی دەستوور، هەروەها بڕیارەکانی بۆ هەموو دەسەڵاتەکان پابەندکەرن بەپێی ماددەی 94ی دەستوور."


هەیبەت حەلبووسی هۆشداریش دەدات لە پێشێلکردنی دەستوور و مامەڵەکردن بە شێوەی هەڵبژاردەیی لەگەڵ بڕگەکانی و رایدەگەیێنێت: "دەستوور بەرزترین و باڵاترین یاسای وڵاتە و حوکمڕانیی کاری هەموو دەسەڵاتەکان دەکات، چ لەسەر ئاستی فیدراڵی بێت یان هەرێمی یان خۆجێیی. ئێمە رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین دەستدرێژی بکاتە سەر دەستوور یان خۆی لەو پابەندبوونانە بدزێتەوە، کە لەسەری دەکەوێت، چونکە هیچ کەسێک لە سەرووی دەستوور و یاساوە نییە و هیچ بوارێک نییە بۆ هەڵبژاردنی بڕگەکان بە ویستی خۆیان لە جێبەجێکردنی حوکمەکانیدا."


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: "پابەندبوون بە دەستوور بژاردەیەکی سیاسی نییە کە بکەوێتە ژێر سازشکردنەوە، بەڵکو ئەرکێکی پابەندکەرە بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی."


لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، هەیبەت حەلبووسی ئاماژە بە پرسی بودجەی گشتیی عێراق دەکات و دەڵێت: "جەخت دەکەینەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران پابەندە بە پەسەندکردنی بودجەیەکی بەرنامەیی دادپەروەر و یەکسان، کە مافی هەمووان دەستەبەر بکات و دادپەروەری لە دابەشکردنی سەرچاوە و سامانەکان لەنێوان سەرجەم رۆڵەکانی گەلی عێراقدا بەبێ جیاکاری بەدیبهێنێت."


بابەتی پەیوەندیدار

هاونیشتمانییەک کرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک
کوردستان25-11-2026

هاونیشتمانییەک کرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات پابەندی دەستوور بن
کوردستان25-11-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات پابەندی دەستوور بن

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
کوردستان25-11-2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە