کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک پەناخوازی رۆژئاوای کوردستانن لە بەریتانیا.

ژمارەیەک پەناخوازی رۆژئاوای کوردستانن لە بەریتانیا.

کوردستان

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان
کوردستان25-11-2026

گوتەبێژی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش
کوردستان25-11-2026

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت
کوردستان25-11-2026

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە نوێترین هەڵسەنگاندنێکدا سیاسەت و رێنماییەکانی تایبەت بە پێدانی مافی پەنابەرێتی بە کوردانی سووریا نوێ کردووەتەوە و رایدەگەیێنێت، بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ساڵی 2026 لە سووریا، کوردانی ئەو وڵاتە چی دیکە تەنیا بەهۆی ناسنامەی نەتەوەییانەوە رووبەڕووی مەترسیی گشتی و سیستماتیک نابنەوە.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ژمارەی کوردانی سووریا بە 2 بۆ 2.5 ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت و گەورەترین کەمینەی نەتەوەیی نا-عەرەبن لەو وڵاتە. بەریتانیا لە هەڵسەنگاندنەکەیدا جەخت دەکاتەوە کە کوردانی سووریا (بە ژن و منداڵیشەوە) ئەگەری کەمە رووبەڕووی چەوساندنەوە یان زیانی گەورە ببنەوە، جا چ لەلایەن حکومەتی نوێی سووریاوە بێت، یان هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە و سوپای نیشتمانیی سووریا.

هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵکردنی بە دەوڵەت

راپۆرتەکەی بەریتانیا تیشکی خستووەتە سەر گۆڕانکارییە خێراکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و ئاماژەی بەوە کردووە، دوای شەڕ و پێکدادانەکانی کانوونی دووەمی 2026 لە نێوان سوپای سووریا و هەسەدە و دواتر واژۆکردنی ئاگربەست، لە 20ـی ئابی 2026 مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە رایگەیاند، کە تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە دەوڵەتی سووریا تەواو بووە.

هەروەها لە 25ـی ئابی 2026 عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربەخۆکانی راگەیاند، دواتریش سەرکردەکانی هەسەدە پۆستی باڵایان لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانی سووریادا پێدرا، هەرچەندە تاوەکو ئەیلوولی 2026 چارەنووسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە هەڵپەسێردراوی مابووەوە. بەریتانیا دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک نییە کە لە دوای ئەو تێکەڵبوونەوە، هێزە ئەمنییەکان پێشێلکارییان دژی کورد ئەنجام دابێت.

مەرسوومی ژمارە 13 و چارەسەری کێشەی بێ ناسنامەکان

یەکێکی دیکە لە بنەما سەرەکییەکانی هەڵسەنگاندنەکەی بەریتانیا، دەرکردنی مەرسوومی ژمارە 13ـی ساڵی 2026ـە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە مانگی کانوونی دووەمدا. بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەم مەرسوومە رێکارەکانی سەرژمێریی ساڵی 1962ـی حەسەکەی هەڵوەشاندووەتەوە، دانی بە ناسنامە و زمانی کوردیدا ناوە (وەک خوێندنی کوردی لە قوتابخانەکان و دیاریکردنی نەورۆز وەک پشووی فەرمی) و رێگەی پێدانی وڵاتینامەی سووری بۆ کوردە بێ ناسنامەکان (ئەجانیب و مەکتومین) کردووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، تاوەکو حوزەیرانی 2026، دوو هەزار و 892 داواکاریی خێزانی (کە 10 هەزار و 516 کەس دەگرێتەوە) بۆ وەرگرتنی وڵاتینامەی سووری پێشکەش کراون، بەمەش چیتر کوردە بێ ناسنامەکان بەهۆی پێگەی وڵاتینامەکەیانەوە مەترسیی چەوساندنەوەیان لەسەر نییە.

راگرتنی سەربازیی زۆرەملێ و چەکدارکردنی منداڵان

سەبارەت بە پرسی سەربازیی زۆرەملێ، بەریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەرچەندە یاسای ئەرکی خۆپاراستن بە فەرمی هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام لە دوای رووداوەکانی کانوونی دووەمی 2026ـەوە لە کرداردا راگیراوە و هیچ چەکدارکردنێکی نوێ تۆمار نەکراوە.

هاوکات دیاردەی چەکدارکردنی منداڵان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، هەرچەندە راپۆرتەکان ئاماژە بە چالاکیی سنوورداری بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ دەکەن لە هەندێک ناوچە، بەڵام بەریتانیا پێیوایە ئەو دۆخانە سنووردارن و ناگەنە ئاستی مەترسییەکی گشتی.

دۆخی عەفرین و گرووپەکانی پێشووی سوپای نیشتمانی

سەبارەت بە ناوچەی عەفرین، راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە هەرچەندە گرووپەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا لە کانوونی دووەمی 2025 بە فەرمی هەڵوەشێندرانەوە و تێکەڵی سوپای سووریا کران، بەڵام تێکەڵبوونەکەیان تەواو نییە و هێشتا هەندێکیان سەربەخۆییان ماوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی تەممووزی 2026، پێشێلکارییەکانی ئەو گرووپانە لە عەفرین (وەک تاڵانکردنی بەرهەمی زەیتوون، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و داواکردنی پارە لە کوردە گەڕاوەکان) کەمی کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت ئەم جۆرە دەستدرێژییە دارایی و موڵکییانە بە تەنیا ناگەنە ئاستی یاسایی "چەوساندنەوە یان زیانی گەورە" بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی.

مەرجەکانی وەرگرتنی پەنابەری و مافی تانەدان

بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکە، هەر داواکارییەکی پەنابەری دەبێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بەپێی دۆخی تایبەتی کەسەکە هەڵبسەنگێندرێت و ئەرکی سەلماندنی مەترسییەکە لەسەر شانی خودی داواکارەکەیە. ئەگەر کەسێک مەترسیی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لەسەر بێت، دەتوانێت لە ناوخۆی سووریا شوێنەکەی بگۆڕێت و بچێتە شارەکانی وەک دیمەشق و حەلەب.

لە کۆتاییدا بەریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر داواکاریی پەنابەریی هاووڵاتییەکی کوردی سووریاش رەتبکرێتەوە، ئەگەری کەمە وەک کەیسی "بێ بنەما" پۆلێن بکرێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە پەناخوازەکە مافی ئەوەی دەبێت لە نێو خاکی بەریتانیاوە تانە لە بڕیاری رەتکردنەوەکە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان
کوردستان25-11-2026

گوتەبێژی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش
کوردستان25-11-2026

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت
کوردستان25-11-2026

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە