کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جانسو ئۆزدەمیر. وێنە: ماڵپەڕەکەی

جانسو ئۆزدەمیر. وێنە: ماڵپەڕەکەی

کوردستان

جانسو ئۆزدەمیر: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات
کوردستان25-11-2026

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش
کوردستان25-11-2026

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت
کوردستان25-11-2026

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت

رووداو دیجیتاڵ

جانسو ئۆزدەمیر، گوتەبێژی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە فراکسیۆنی پارتی چەپ، رەخنەی تووند لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگرێت بۆ خستنەژێر کۆنترۆڵی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆشداری دەدات کە ئەوە هەوڵێکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەرێمی کوردستان هەنگاو بە هەنگاو.

جانسو ئۆزدەمیر لە هەژماری خۆی لە ئێکس ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی کورد کردووە و رایگەیاندووە: "کورد بەرەنگاری دیکتاتۆرییەتی سەدام حوسێن بووەوە، هاوکار بوو لە بنیاتنانی عێراقی فیدراڵ و بەرگریی لێکرد دژی داعش. ئێستاش عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت هەموو دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی بەغداوە."

گوتەبێژی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پارتی چەپ، هەنگاوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە "هێرش بۆ سەر مافی چارەی خۆنووسینی کورد" وەسفکردووە و گوتی: "ئەمە هەوڵێکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەموو هەرێمی کوردستان هەنگاو بە هەنگاو. بەم کارە، زەیدی هێرش دەکاتە سەر ئەو مافی چارەی خۆنووسینەی کە نەوەکانی کورد بە قوربانیدانێکی گەورەوە لەپێناویدا جەنگاون."

ئەو گوتانە لە کاتێکدان نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەغدا هەنگاو دەنێت بۆ فراوانکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەناردەی نەوتدا، ئەمەش "لە سۆنگەی ئەو بنەمایەی کە سەروەریی نیشتمانی دابەش ناکرێت و پاراستنی سامانی عێراق جەنگێکی چارەنووسسازە".

بابەتی پەیوەندیدار

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات
کوردستان25-11-2026

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش
کوردستان25-11-2026

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت
کوردستان25-11-2026

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە